ئەمریکا و پاکستان تاوتوێی 'ئاشتییەکی بەردەوام' لەنێوان ئیسرائیل و ئێران دەکەن

27-06-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی پاکستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد و تێیدا باسیان لە برەودان بە "ئاشتییەکی بەردەوام لەنێوان ئیسرائیل و ئێران" کرد.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان بڵاوکردەوە. 
 
پەیوەندییەکە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئاگربەستێکی لەنێوان ئیسرائیل، هاوپەیمانیی ئەمریکا و ئێرانی رکابەری راگەیاند و جەنگە 12 رۆژییەکەی وەستاند. 
 
هەفتەی رابردوو، ترەمپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان کۆبووەوە و باسی ئێرانیان کرد. ترەمپ رایگەیاندبوو پاکستان باشتر لە زۆربەی وڵاتانی دیکە ئێران دەناسێت. 
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوەکەیدا کە شەوی پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: "هەردوو سەرکردە دانیان بە گرنگیی کارکردنی پێکەوەیی بۆ برەودان بە ئاشتییەکی بەردەوام لەنێوان ئیسرائیل و ئێراندا نا". هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات: "روبیۆ جەختی کردەوە کە ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی پەرەپێبدات یان بەدەستیبهێنێت".
 
ئەمریکا لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئێرانیش رۆژی دووشەممە وەک تۆڵەسەندنەوە هێرشی کردە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە قەتەر، ئەمەش پێش ئەوەی ترەمپ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران رابگەیێنێت.
 
پاکستان سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر ئێران کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاندبوو ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەربژێر دەکات، بەهۆی رۆڵی لە کۆتاییهێنان بە شەڕێکی چوار رۆژەی نێوان هیندستان و پاکستان لە مانگی رابردوودا.
 
بەشێک لە باڵیۆزخانەی پاکستان لە واشنتن نوێنەرایەتیی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ئەمریکا دەکات، چونکە تاران پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ واشنتندا نییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.