کارەبای چەند شارێكی ئیسپانیا و پۆرتوگال بڕا

28-04-2025
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تۆڕی سەرەکیی کارەبای ئیسپانیا و پۆرتوگال تووشی کێشە بوو، بەو هۆیەوە کارەبا لە چەند گەورە شارێکی ئەو دوو وڵاتە بڕا.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 28-4-2025، کۆمپانیای "رێد ئیلیکتریکا" بەرپرس لە دابینکردنی کارەبا لە ئیسپانیا و کۆمپانیای ئاڕ ئی ئێن-ی پۆرتوگال رایانگەیاند، تۆڕی سەرەکیی کارەبا دووچاری کێشە بووە و کارەبا لە شارەکانی مەدریدی پایتەخت، بارسیلۆنا، ڤالێنسیا و سێڤیای ئیسپانیا و لیسبۆنی پایتەختی پورتوگال بڕاوە.
 
هەندێ سەرچاوەی ئیسپانیش باس لەوە دەکەن گوایە کێشەکە چەند شارێكی فەرەنساشی گرتووەتەوە.
 
کارەبا لە ئەورووپا رادەستی کەرتی تایبەت کراوە و کۆمپانیاکان دابینی دەکەن، تێکەڵبوونی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا تەنیا لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە نییە، بەڵکو بەشی زۆری تۆڕەکانی کارەباشیان تێهەڵکێشی یەکدی کراوە، بۆیە زۆر جار سەرهەڵدانی کێشەی گەورە لە تۆڕی کارەبای وڵاتێک بۆ تۆڕی وڵاتانی دەوروبەریشی سەردەکێشێت.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری بڕانەکە نەزانراوە، بەرپرسانی ئیسپانی و پۆرتوگالی کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن، پاشان لە هۆکارەکەی دەکۆڵنەوە.
 
بڕینی کارەبا، کێشەی لە فڕۆکەخانە، هێڵی شەمەندەفەر و میترۆ دروستکرد. کارەبای تاوەرەکانی تەلەفۆنی گەڕۆکیش لە کار کەوتن و بەشێک لە دانیشتووانی ئەو شارانە چوونە نێو شەقامەکانەوە و تەلەفۆنەکانی دەستیان هەڵبڕین بە هیوای ئەوەی تۆڕی تەلەفۆنیان چالاک بێت.
 
بەشی زۆری تەلەڤزیۆن لە کار کەوتن و خەڵکی پەنایان بۆ رادیۆ برد تاوەکو سەبارەت بە دۆخەکە زانیارییان دەست بکەوێت.
 
سیستمی ترافیکلایت لە گەورە شارەکان کوژانەوە و پشێوی و قەرەباڵخی دروستبوو، پۆلیسی هاتووچۆ بە شەقامە سەرەکییەکان بڵاوبوونەوە و هەوڵی رێکخستنی چوون و هاتنی ئۆتۆمبێل و پەڕینەوەی خەڵکیان دا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە