رووداو - ئەڵمانیا
دادگایەكی باڵای ئەڵمانیا داواكاری پەنابەریی كوردانی ئێزدی بە بیانووی "نەبوونی مەترسی" لەسەریان رەتدەكاتەوە. لە نوێترین بڕیاریشدا دادگای باڵای هەرێمی نیدەرزاكسنـی داواكاری پەنابەرایەتی دوو كوردی ئێزدی پەسەند نەكرد.
دادگای باڵای ھەرێمی نیدەرزاكسنـی ئەڵمانیا لە بڕیارەكەیدا لە بارەی داواكاری مافی پەنابەری خوشك و برایەكی كوردی ئێزدی رایگەیاندووە، ھەرێمی كوردستان ئارامە و چیدیكە مەترسی لەسەر ئێزدییەكان نییە، چونکە "دوای ئەوەی میلشیاكانی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی - داعش تێكشكێنراون ئەگەری مەترسی بە كۆمەڵ لە سەر ئێزدییەكان نەماوە".
شەھاب داغ، سەرۆكی ماڵی ئێزدییەكان لە شاری ئۆڵدنبورگ كە لە ھەمان كاتدا ئەندامی سەرۆكایەتی فیدراسیۆنی ماڵی ئێزدییەكانە لەو ھەرێمە، بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند "ئێستاش بە دەیان ھەزار ئێزدی شنگال پەنابەرن و بارودۆخی ئەو ناوچەیە ئارام نییە".
سەرۆكایەتی فیدراسیۆنی ماڵی ئێزدییەكانیش ئاماژە بەوەشدەکات، بە تووندی دژی ئەو بڕیارەی دادگا دەوەستینەوە و ئەوەی پێمان بكرێت بۆ ئەو خوشك و برایە دەیكەین بۆئەوەی داواكەیان پەسندبكرێت.
ئەمە بۆ جاری یەكەمە لەسەر ئاستی باڵای یاسایی ئەڵمانیا لە بارەی بوون و نەبوونی مەترسی لەسەر كوردانی ئێزدی لە شنگال و ھەرێمی كوردستان بڕیارێكی بەم شێوەیە دەدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ