فاڵچییەکانی پیرۆ پێشبینییەکانی خۆیان بۆ 2022 ئاشکرا دەکەن

30-12-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
یەکێک لە فاڵچییەکانی پیرۆ. وێنە؛  Ernesto BENAVIDES / AFP
یەکێک لە فاڵچییەکانی پیرۆ. وێنە؛ Ernesto BENAVIDES / AFP
نیشانەکردن فاڵچییەکانی پیرۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فاڵچییەکانی پیرۆ بە هاتووهاواری خۆیان پێشبینی بۆ رووداوەکانی ساڵی 2022 دەکەن. یەکەم پێشبینیان ئەوەیە، مەترسی شەڕێکی گەورە هەڵدەوەشێتەوە کە لە 2021دا خەریکبوو جەنگێکی ساردی لێبکەوێتەوە.
 
فیلیخ رۆلدان، فاڵچی دەڵێت "رووسیا دەیەوێت ئۆکراینا داگیربکات، بەڵام ئەمە روونادات. بۆیە ئێمەی فاڵچی لێرەین بۆ ئەوەی شەڕ و رووبەڕووبوونەوە روونەدەن."
 
فاڵچییەکان چوونەتە بەرزاییێکی لیمای پایتەختی وڵاتەکەیان، پێداویستییەکانی فاڵگرتنەوەیان لە گوڵ و گوڵزار و ئاو و ئاگر کۆکردەوە، دەستیانکرد بە خوێندن بەدەوری وێنەی سەرۆکەکانی جیهان.
 
بە لێکدانەوەی فاڵچییەکان، بایدنی تەمەن 79 ساڵ کە زۆرجار گومان لە تەندروستییەکەی دەکرێت، لە 2022 دۆخی باشتردەبێت و ڵات زیاتر بەرەوپێشدەبات.
 
ئانا ماریا سیمیۆن، فاڵچی دەڵێت "هەندێک وڵات هەڵدەستنەوە سەرپێ و بەرەو پێشدەچن. هەندێ وڵاتیش بەرەوپێشچوون بەخۆیانەوە نابینن. بەڵام ئێمە نزا و پاڕانەوەی زۆرمان بۆ برایەتی و پێکەوەژیانی وڵاتانکردووە لێرە. سەبارەت بەجۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، ئەوەی لەدەستی بێت دەیکات بۆ بەرەوپێشبردنی وڵاتەکەی، چونکە کەسێکە ئەو چاوەڕوانییەی لێدەکرێت، ئەمە لە چاوەڕوانی ئێمەدان."
 
فاڵچییەکان دەڵێن لە 2022دا زۆربەی قەیرانەکانی 2021 وەکو خۆیان دەمێننەوە، بەڵام لەنێویاندا پەتای کۆرۆنا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا سووکتر دەردەکەوێت.
 
ئانا ماریا سیمیۆن، فاڵچی ئاماژە بەوە دەدات "پێکدادانەکان بەردەوامدەبن، قەیرانی ئابووری زیادد دەکات، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامدەبێت و کاریگەری گەورەش لە ئێمە دەکات. هەر بۆیە نزا بۆ تەندروستیمان دەکەین، نزا دەکەین دۆخەکە باشتربێت و داوای چوار بنەماکە دەکەین، دایک، زەوی، هەوا، ئاگریش بۆ ئەوەی بتوانین بەرەوپێشبچین و بەسەر دۆخە سەختەکانی ئایندە زاڵبین."
 
بەگوێرەی چاوەڕوانی پسپۆڕ و شارەزایانی هەفتەنامەی ئیکۆنۆمیستی بەریتانی، بەردەوامبوونی کۆرۆنا لە 2022 ، مردنی 2.5 ملیۆن خەڵك بە ڤایرۆسەکە ڤاکسینکردنی 6.5 ملیار خەڵک،  ڤاکسین. بردنەوەی ئیمانوێل ماکرۆن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، کۆمارییەکانی ئەمریکا زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستدەهێننەوە، ئەگەری بەهێزن، لەولاشەوە؛ رازیبوونی ئێران بە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، گەشەسەندنی ئابووری ئەمریکا بە رێژەی 3٪ ، شەڕی چین و تایوان و داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیا ئەگەری لاوازن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە