لاریجانی: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان بە دیل گرتووە

08-03-2026
وەرزێر خەلیل
وەرزێر خەلیل @redyar_xalel
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێ، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی بەدیل گیراون، بەڵام ئەمریکا تائێستا هیچ روونکردەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.
 
عەلی لاریجانی، لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی زیانەکانی سوپای ئەمریکا لە جەنگ لەگەڵ وڵاتەکەیدا نووسیویەتی: "درۆ دەکەن کە 5 بۆ 6 سەربازی ئەمریکی کوژراون"
 
لاریجانی ئاماژەی بەوەشکردووە: "دواتر بە بیانووی رووداوی دیکەوە ژمارەی کوژراوەکان زیاد دەکەن."
 
قسەکانی لاریجانی لە کاتێکدان، کە ئەمریکا تاوەکو ئێستا بە فەرمی کوژرانی تەنیا شەش سەربازی خۆی لە جەنگەکە راگەیاندووە.
 
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
 لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوورگەی خارگ و دەوروبەری. وێنە: COPERNICUS SENTINEL DATA 2026 / AFP

ئێران دزەپێکردنی نەوت لە دوورگەی خارک رەتدەکاتەوە

رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران رەتیدەکاتەوە لە دامەزراوەکانی دوورگەی خارک دزە بە نەوت کرابێت و رایدەگەیێنێت، هۆکاری ئەو پەڵە نەوتییەی بینراوە، بەتاڵکردنی ئاوی تانکەرێک بووە.