ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد؛ نرخی مسقاڵێک زێڕ 30 هەزار دینار بەرزبووەوە

دوێنێ کاژێر 11:50
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە 925 هەزار دینار. تەنیا ئەمڕۆ 30 هەزار دینار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
 
بەپێی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم شێوەیەیە:
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 793 هەزار دینارە.
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 925 هەزار دینارە.
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 970 هەزار دینارە.
 
بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، نرخی مسقاڵێک زێڕ 30 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
 
دوێنێ مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 767 هەزار دینار بوو؛ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 895 هەزار دینار بوو؛ مسقاڵێک زێڕی عەیار 22ـش بە 938 هەزار دینار بوون.
 
سەیوان عاسی، زێڕنگەر لە شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هێرشەکەی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا نادڵنیایی دروستکردووە، ئەوەش نرخی زێڕی بەرزکردووەتەوە.
 
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ 99 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 4431 دۆلار.
 
بە گوتەی سەیوان عاسی، دابەزینی نرخی دیناریش لە نێوخۆ هۆکارێکی دیکەی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوە زۆرەکەی ئەمڕۆی نرخی مسقاڵی زێڕ.
 
ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە زیاتر لە 146 هەزار دینار.
 
بە بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان، نرخی مسقاڵی زێڕیش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەوەشەوە لەگەڵی دادەبەزێ.
 
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش، دابەزینی نرخی دینار دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێر و، بەرزبوونەوەی نرخی دیناریش دایدەبەزێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیو

ئۆنسەیەک زیو 80 دۆلاری تێپەڕاند

دوای بەرزبوونەوە بەرچاوەکەی دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زیو 26 سەنت دابەزی و بە 80.87 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. کیلۆیەک زیویش لە بازاڕەکانی جیهان بە 2,599 دۆلارە.