دۆناڵد ترەمپ: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاتییە

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەرگری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات و دەڵێت، ئەمە "باجێکی بچووکە" جیهان لەپێناو نەهێشتنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران و دابینکردنی ئاسایشدا دەیدات.
 
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکی نوێدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیەڵ وەڵامی نیگەرانییەکانی تێپەڕبوونی نرخی نەوتی لە بەربەستی 100 دۆلار دایەوە و رایگەیاند، ئەم گرانبوونە کاتییە.
 
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "نرخی نەوت لە ماوەیەکی کورتدا و کاتێک لەنێوبردنی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی دێت، بەخێرایی دادەبەزێت."
 
ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە، بەرزبوونەوەی نرخەکان ئێستا پێویستییەکی ستراتیژییە و دەڵێت: "ئەمە باجێکی زۆر بچووکە لەپێناو ئاسایش و ئاشتیی ئەمریکا و جیهاندا بیدەین."
 
سەرۆکی ئەمریکا کە وڵاتەکەی لە شەڕێکی سەربازیی راستەوخۆدایە دژی ئێران، بە شێوازە تووندەکەی خۆی وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە رەخنە لە سیاسەتەکان و کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر بازاڕی وزە دەگرن و گوتی: "تەنیا گەمژەکان بە جۆرێکی دیکە بیر دەکەنەوە."
 
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، نرخی نەوتی برێنت گەیشتووەتە سەروو 100 دۆلار و پەککەوتنی هەناردەی نەوتی کەنداو لە رێگەی گەرووی هورمزەوە، مەترسیی قەیرانێکی گەورەی وزەی لەسەر ئاستی جیهان دروستکردووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زیو. وێنە: AFP

ئۆنسەیەک زیو زیاتر لە دۆلارێک دابەزی

ئەمڕۆ لەدوای کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی ئۆنسەیەک زیو 1.30 دۆلار، یاخود 1.55٪ دابەزی و بە 82.97 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ زیو ئاستی 79.77 دۆلاریشی تۆمارکردبوو.