گەشەی ئابووری چین لە چارەکی سێیەم دابەزی بۆ 4.9٪

18-10-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن چین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، گەشەی ئابووریی چین لە چارەکی سییەمی ئەمساڵدا کەمتر بووە لە چاوەڕوانییەکان و 3% کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ 4.9%.
 
هۆکاری خاوبوونەوەی ئابووریی چین لەو ماوەیەدا بۆ سستبوونەوەی کەرتی خانووبەرە لەو وڵاتە دەگەڕێتەوە. هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشەی ئابووریی دووەم زلهێزی ئابووریی جیهان داناوە.
 
ناوەندی ئاماری چین رایگەیاند لە چارەکی سیێەمی ئەمساڵ ئابووریی ئەو وڵاتە بەریژەی سەدا 4.9 گەشەدەکات. ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر پێشبینیکرابوو ئابووریی چین لە چارەکی رابردوو بەریژەی سەدا 5 لەمساڵدا گەشەبکات.
 
گەشەی ئابووریی چین لە چارەکی دووەمدا 7.9 لەسەدا بووە و بەوپێیەش ئابووریی ئەو وڵاتە لە چارەکی سێیەم بەراورد بە چارەکی دووەم نزیکەی 3٪ دابەزیوە.
 
بەپێی شارەزایان دابەزینی گەشەی ئابووریی چین بەواتای خاوبوونەوەی بووژانەوەی ئابووریی چین دێت. بەپێی ناوەندی ئاماری چین، گەشەی کەرتی پیشەسازی ئەو وڵاتەش لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دابەزیوە بۆ سەدا 3.1.
 
فو لینگ هیو، گوتەبێژی ناوەندی ئاماری چین رایگەیاند: "بەپێی چارەک بێت، گەشەی ئابووریی لە ئاستی ساڵانەدا لە چارەکی یەکەم بەرێژەی 18.3 لەسەدا بەرزبووەتەوە. واتا هەر دوو ساڵێک جارێک تێکڕا ئابووریی بەرێژەی 5 لەسەدا گەشەی کردووە. بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ گەشەی ئابووری سەدا 7.9 بووە. تێکڕای گەشەی ئابووریش هەر دووساڵ جارێک 5.5 لەسەدا. بەڵام لە چارەکی سێیەم گەشەی ئابووریی 4.9 لەسەدا بووە لە ئاستی ساڵانەدا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ: زێڕ ساڵێکی نایابـی بەڕێکرد و 50 جار ریکۆردی شکاند

ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ لە نوێترین راپۆرتیدا دەڵێ، ساڵی 2025 ساڵێکی "نایاب و مێژوویی" بوو بۆ زێڕ، بە جۆرێک کانزاکە زیاتر لە 60% نرخەکەی بەرزبووەوە و زیاتر لە 50 جاریش بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد