رووداو دیجیتاڵ
نرخی ئۆنسەیەک زیو لە کاتی داخرانی بازاڕە داراییەکانی جیهان دا 5.13 دۆلار، یاخود 7٪ دابەزی و بە 67.78 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەم پێیە، ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان دا کیلۆیەک زیو بە 2,179 دۆلارە.
لە گرێبەستەکانی ئایندەشدا ئۆنسەیەک زیو 1.5 دۆلار دابەزی و بە 69.66 دۆلارە.
هەفتەی رابردوو نرخی ئۆنسەیەک زیو نزیکەی 16٪، یاخود 15 دۆلار دابەزیوە.
هۆکاری دابەزینی نرخی زیو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی وزە بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کەمبوونەوەی هیوای کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی دەگەڕێتەوە.
فرۆشتنی زیو زیاتر بوو دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکان لەبارەی زیادکردنی جووڵەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئەمەش وایکرد بازرگانان ئەگەری 50% بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە تاوەکو مانگی تشرینی یەکەم دابنێن.
هاوکات بازرگانان پێشبینی دەکەن بانکی ناوەندیی ئەورووپا و بانکی ناوەندیی بەریتانیاش لە ساڵی 2026ـدا هەریەکەیان لانیکەم سێ جار رێژەی سوود بەرزبکەنەوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ئەگەری زیادبوونی هەڵاوسانەوە، سێ هەفتەی لەسەریەکە نرخی زیو لەسەر ئاستی هەفتانە دابەزین تۆماردەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ