ئاگربەست بەهای دینار و تمەنی بەرزکردەوە

24-06-2025
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئیسرائیل، بەهای دراوەکانی عێراق و ئێران بەرزبوونەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 24-6-2025، لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان نرخی تمەن 7.3٪ بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و هەر دۆلارێک بە 85 هەزار و 300 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەرزبوونەوەی نرخی تمەن دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران و ئیسرائیل گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئاگربەست. هەروەها دوای کاژێر 07:00ی بەیانیی ئەمڕۆ، تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بە ئاگربەست رازییە و پێیەوە پابەنددەبێت.
 
هاوکات حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 141 هەزار و 750 دینارە".
 
نرخی تمەن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازە وەک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، "لە هەولێر ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 7 ملیۆن و 600 هەزار تمەنی ئێرانییە بە نەختی."
 
رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە یەک دۆلار بە زیاتر لە 92 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا. رۆژی یەکشەممەش نرخی دۆلار بەرامبەر بە دۆلار نزیکەی 94 هەزار تمەن بوو.
 
حاجی سابیر دەڵێت: "هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار و تمەن، راگرتنی شەڕە لەنێوان ئێران و ئیسرائیل".
 
هەر ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 158 هەزار دینارە، کە دەکاتە 111 دۆلار. هاوکات 100 دۆلار بەرامبەر 3 هەزار و 850 لیرەی تورکییە.
 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.