ناردنى تەواوکاریی مووچەى مانگى ئاب، واژۆى وەزیرى دارایی عێراقی ماوە

30-09-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ناردنى ئەو بڕە پارەیەى وەک تەواوکاریى مووچەى مانگی ئابى هەرێمى کوردستان ماوە، واژۆى وەزیرى دارایی فیدڕاڵى ماوە، بەگوتەى سەرچاوەیەکى بەرپرسی حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشبینیی دەکرێت لەم هەفتەیەدا پارەکە بنێردرێت.
 
بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست تۆڕى میدیایی رووداو کەوتوون، ئەو شاندە تەکنیکییەى وەزارەتى دارایی و ئابووریی حکومەتى هەرێمى کوردستان کە هەفتەى رابردوو سەردانى بەغدایان کرد، بە نووسراو وەڵامى سەرجەم تێبینییەکانیان داوەتەوە کە وەزارەتى داریی فیدڕاڵى لەسەر مووچەى چەند دامەزراوە و فەرمانگەیەکى هەرێمى کوردستان هەیانبووە و بەهۆیەوە پارەى مووچەى ئەو شوێنانەیان نەناردووە.
 
ئەوە پارەیەى وەزارەتى دارایی فیدراڵ لە 22ـى ئەیلوول بۆ مووچە ناردی بۆ هەرێمى کوردستان 243 ملیار دینار کورتهێنانى هەیە بۆ مووچەی مانگێک.
 
جگە لەو 572  ملیار دینارە، پێشتر وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ  183 ملیار دینارى دیکەی ناردبوو، ئێستا 755 ملیار دینار بۆ مووچەى مانگى ئاب ئامادەیە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگێک پێویستی بە زیاتر لە  998 ملیار دینارە.
 
بە گوێرەى زانیارییەکان، ناردنى ئەو 243 ملیار دینارە لەلایەن بەڕێوەبەرانى گشتیى وەزارەتى دارایی فیدڕاڵەوە خراوەتە بەردەم تەیف سامى. 
 
بە گوتەى سەرچاوەیەکى بەرپرس لە حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت لەم هەفتەیەدا وەزیرى دارایی واژۆى ناردنى ئەو بڕە پارەیە بکات و بنێردرێت.
 
پاساوى وەزارەتى دارایی فیدراڵ بۆ بڕینى ئەو بڕە پارەیە تێبینى بووە لەسەر مووچەى فەرمانبەرانى پەرلەمان، وەزارەتى کارەبا، فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکان، نەبوونى تۆمارى بایۆمەترى ژمارەیەک لە فەرمانبەران. بە نووسراو روونکردنەوە لەسەر ئەو پرسانە دراوەتە وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ. 
 
سەرچاوەکەى رووداو ئاماژەى بەوەدا لەسەر بایۆمەترى فەرمانبەران لەو سەردانە ئەوە یەکلا بووەتەوە کە بەگوێرەى رێککەوتنەکانى پێشوو کار بکرێت، بەوەى تاوەکو 31ى کانوونى  یەکەم وەک دەرفەت بدرێتە فەرمانبەران بۆ ئەوەى ئەو کارتە دەربهێنن و تاوەکو ئەو کاتە مووچەکانیان بۆ خەرج بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی باشماخ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و ئێراندا

‏‏‏یەكێتیی هاوردە و ‏ناردنكاران: ئاڵۆزییە سیاسییەكان جووڵەی بازرگانییان سست كردووە

سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ‏ناردنكارانی ‏هەرێمی ‏‏‏كوردستان دەڵێت، ‏تەشەنەكردنی شەڕی ‏ئیسرائیل و حەماس بۆ لوبنان، بووەتە هۆكاری سستبوونی جووڵەی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان ‌و بەشێک لەو ‏وڵاتانەی بازرگانییان لەگەڵ دەكات