پەرواز حوسێن نوێترین بەرهەمی لەڕێگەی تۆڕی میدیای رووداو بڵاودەکاتەوە

01-11-2022
پەسار فایەق
هونەرمەند پەرواز حوسێن
هونەرمەند پەرواز حوسێن
نیشانەکردن پەرواز حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند پەرواز حوسێن، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'وەرە' بۆ یەکەمجار لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، گۆران ساڵحیش گۆرانییەکەی بە دەنگی خۆی تۆمارکردووە.
 
ئەم بەرهەمە لە تێکستی سامی ئەرگووشی و لە ئاوازی هونەرمەند گۆرانی ساڵحی هاوژینی پەرواز حوسێنە و کاری دابەشكردنی میوزیکی لەلایەن رێناس کورداخ کراوە.
 
کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لەلایەن رێگا بەرزنجی کراوە و بە زمانی کوردییە و ژێرنووسی عەرەبی بۆ کراوە.
 
بڕیارە ڤیدیۆکلیپی 'وەرە' کاژێر 9ـی ئەمشەو سێشەممە 1 تشرینی دووەمی 2022 لە کەناڵی تایبەتیی پەرواز حوسێن لە یوتیوب بڵاوبکرێتەوە. 
 
پەرواز حوسێن، بە رووداوی راگەیاند، زۆر شانازی بەوە دەکات کار و بەرهەمەکانی بۆ یەکەمجار لەڕێگەی رووداو بڵاوبکاتەوە. گوتیشی، "بەرهەمی 'وەرە' 12 ساڵە کاری لەسەر کراوە"، واتە بەر لە 12 ساڵ ئاوازی بۆ دانراوە و لەم چەند ساڵەی دواییدا کاری زۆری لەسەر کراوە.
 
روونیشیکردەوە، بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمەیان دواخستبوو، چونکە بە باشیان زانی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی دیکە پێش بخەن و بۆ ئێستا گونجاوە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "ئەو ئاوازە زۆر سەختە و بەرز و نزمی زۆری تێدایە، تۆنی دەنگت دیار دەخات، ئەوانەی لە هونەر تێدەگەن لەگەڵ بیستنی گۆرانییەکە دەزانن توانای هونەرمەند لە چ ئاستێکدایە". 
 
گوتیشی، لەگەڵ گۆرانییەکە زۆر ژیاوە و یادگاری لەگەڵ هەیە، بەردەوام لە نێو ئۆتۆمبێل و لە گەشتدا گوتوویەتییەوە، دوای ئەوەی لەگەڵی راهات، ئینجا تۆماری کردووە.
 
گوتیشی: "گۆران ساڵح گۆرانییەکەی بە دەنگی خۆی تۆمارکردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی من زۆر زۆر لەگەڵی ژیا و تێکست و ئاوازەکەی بۆ من دانرابوو، گوتم هەری خۆمە و هەر بۆ خۆشم دەیڵێم".
 
پەرواز حوسێن لەبارەی پەیوەندی لە کاری هونەری لەگەڵ گۆران ساڵح، دەلێت،  زۆر جار لە کاری هونەریدا رکابەری لە نێوانیاندا هەبووە، بەڵام ئێستا ئەو رکابەرییە نەماوە و هەر کەسەو کاری خۆی دەکات، چونکە ستایلیان جیاوازە.
 
ئەوەشی ئاشکرا کرد، گۆرانییەکی نوێی عەرەبی تۆمارکردووە و هەفتەی داهاتوو لەگەڵ دەرهێنەرێکی ناسراوی عەرەب لە وڵاتێکی عەرەبی کاری وێنەگرتنی بۆ دەکات و لە رووی جوڵە و نواندەوە زۆر جیاواز دەبێت و هەفتەی داهاتوو پلانەکە جێبەجێ دەکرێت.
 
ئەو گۆرانیبێژە کوردە بە زمانی کوردی و عەرەبی گۆرانی دەڵێت و هەوادارانی کورد و عەرەبن، لەبارەی راگرتنی هاوسەنگی لەم رووەوە دەڵێت، هاوسەنگی راگرتن بۆ گۆرانیگوتن بە زمانی عەرەبی و کوردی زۆر سەختە، بەڵام لەبەرئەوەی کارەکەی خۆی خۆشدەوێت و زۆر ماندوو دەبێت، دەیەوێت ئەو پلانەی هەیەتی جێبەجێی بکات و بەردەوام بێت.
 
کاتێک پەرواز حوسێن لە بەرنامەی 'ئەرەب ئایدڵ'ـدا بەشداربوو، ئەحلام، هونەرمەندی ئیماراتی، لە لیژنەی دادوەری بوو و پاڵپشت و هاندەری بوو و لە قسە بەناوبانگەکانی کە بە پەروازی گوت "دەبێت هەستت بخوێندرێت" بوو.
 
پەرواز حوسێن لەبارەی ئەو هونەرمەندە عەرەب دەڵێت، لەلای ئەو شاژن ئەحلام نمرە یەکە.
 
پەرواز حوسێن، لە 1989 لە قەڵادزێ لە دایکبووە و ئێستا لە هەولێر دەژی، لەرێگەی وەرزی دووەمی بەرنامەی 'ئەرەب ئایدڵ' لە 2013 ناوبانگییەکی زۆری پەیداکرد و گەیشتە قۆناخی کۆتایی بەرنامەکە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.