هەیفا وەهبی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا ناوی هەیە

05-11-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، هەیفا وەهبی گۆرانیبێژی بەنێوبانگی لوبنانی، دەنگێکی بەدەستهێنا.
 
سێشەممەی رابردوو، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەنگدانی گشتیی بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی نوێی وڵات بەڕێوەچوو، رکابەرییەکە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پارتی کۆماری و جۆ بایدن، بەربژێری پارتی دیموکراتە بۆ بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتی وڵات.
 
جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردن بەردەوامە و تاوەکو ئێستا هیچکام لە دوو بەربژێرە سەرەکییەکەی وڵات، دەنگی تەواوی کۆمەڵگەی هەڵبژێریان بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی بەدەستنەهێناوە، لەکاتێکدا کەسێک لەجیاتی بەربژێرە دیارەکانی وڵات، دەنگی بە هەیفا وەهبی داوە.
 
دەنگدەرەکەی هەیفا وەهبی، دانیشتووی ویلایەتی میشیگنی ئەمریکایە، لەسەر کارتی دەنگدانەکە، لەجیاتی ناوی بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆکایەتی لەنێوان بایدن و ترەمپ و سێ بەربژێری دیکەدا، دەنگی بە هەیفا وەهبی داوە و ناوی ئەوی لەسەر کارتەکە نووسیوە.
 
دەنگدەرەکە بۆ سەلماندنی ئەو کارە، وێنەیەکی کارتی دەنگدانەکەی گرتووە و لە سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە.
 
کارتی دەنگدانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە سۆشیال میدیا لەلایەن خەڵکەوە بڵاوکرایەوە. کارەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
 
چالاکڤانە لوبنانی و عەرەبەکان لە تویتەر، لەگەڵ دووبارە بڵاوکردنەوەی وێنەی کارتی دەنگدانەکەدا، نووسییان: "لەنێوان ترەمپ و بایدندا، ئێمە هەیفاش هەڵدەبژێرین". تویتێکی دیکە کراوەو دەڵێت "هەیفا وەهبی بەرەو سەرۆکایەتیی ئەمریکا".
 
هەیفا وەهبی خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و جوانییەکەی جێگەی سەرنجی گەنجانە. 
 
ئەوە یەکەمجار نییە لە هەڵبژاردنە سیاسییەکانی وڵاتانی دونیادا، خەڵک دەنگ بە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی هونەر و وەرزش دەدەن، پێشتر لە چەندین وڵات، رووداوی لەو شێوەیە تۆمارکراون.

 

دەنگدەرەکە بۆ سەلماندنی ئەو کارە، وێنەیەکی کارتی دەنگدانەکەی گرتووە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.