رووداو دیجیتاڵ
تۆڕی نێتفلێکس یەکەم ترەیلەری فیلمی "Jay Kelly"ـی بڵاوکردەوە کە بۆ یەکەمجار هەردوو ئەستێرەی سینەمایی جۆرج کلونی و ئادەم ساندلەر پێکەوە کۆدەکاتەوە و بڕیارە لە 2025 بڵاوبکرێتەوە.
فیلمەکە لە دەرهێنانی نوا باومباکە و چیرۆکێکی درامایی لەبارەی گەشتێکی چاوەڕواننەکراو لەنێو قووڵایی پەیوەندییە کەسییەکانی و بڕیارە چارەنووسسازەکاندا دەگێڕێتەوە.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە جەی کێلی دەکات کە ئەکتەرێکی بەناوبانگە و جۆرج کلونی رۆڵەکەی دەگێڕێت، لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی کە ئادەم ساندلەر رۆڵی دەگێڕێت، هەردووکیان پێکەوە گەشتێکی پڕ لە هەوراز و نشێو بە ئەورووپا دا دەکەن. گەشتەکە دەبێتە ئەزموونێکی دەروونیی قووڵ و وایان لێدەکات پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی رابردوویان، پێگەیان لەلایەن کەسانی دەوروبەریان و ئەو وێنەیەی لەدوای خۆیان بەجێی دەهێڵن، بکەنەوە.
بڕیارە فیلمەکە یەکەمجاری لە چوارچێوەی 82ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس پێشانبدرێت کە لە 27ـی ئاب تاوەکوو 6ـی ئەیلوولی 2025 بەڕێوەدەچێت. دواتر لە 14ـی تشرینی دووەمی 2025 لە سینەماکان پێشاندەدرێت و لە 5ـی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵدا لە تۆڕی نێتفلێکس بەردەست دەبێت.
پێشبینی دەکرێت فیلمەکە کاردانەوەی گەورەی هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەشذاریی هەردوو ئەستێرە هۆلیوودییەکە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ