جۆرج کلونی و ئادەم ساندلەر فیلمە نوێیەکەیان بردە لۆس ئەنجلس

12-11-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن جۆرج کلونی ئادەم ساندلەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەستێرەکانی فیلمی (Jay Kelly)، جۆرج کلونی و ئادەم ساندلەر، لەگەڵ دەرهێنەر نۆوا باومباک، رۆژی سێشەممە، لە لۆس ئەنجلس کۆبوونەوە و تیشکیان خستە سەر تێڕوانینی فیلمەکە بۆ ناوبانگ، خواست و ئەو نرخەی کە سەرکەوتن بەڕاستی دەیخوازێت.
 
جۆرج کلونی رۆڵی (جەی کێلی) دەگێڕێت کە تیشک دەخاتە سەر ژیانی ئەستێرەیەکی بەناوبانگی سینەما. کلونی لەبارەی ئەزموونی خۆی لەگەڵ ناوبانگیدا کرد و گوتی: "بە شێوەیەکی نائومێدانە بەدوای سەرکەوتندا دەگەڕام، چونکە ئەوکاتە دەبیتە خاوەنی پیشەی خۆت و پێویست ناکات چیتر لە چێشتخانە کار بکەیت یان کاری بیناسازی بکەیت".
 
گوتیشی: "ئەوەم دەویست، بەڵام دڵنیا نەبووم چۆن بەدەستی بهێنم. دواتر دەبێت کەمێک بەختت هەبێت، ئەوە گرنگترین شتە لە ژیاندا".
 
کاتێک پرسیاری لێکرا کە سەرکەوتن چ هەستێک بە مرۆڤ دەبەخشێت، کلونی ئاماژەی بەوەدا، تێڕوانینی مرۆڤ بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت و جەختی لەوە کردەوە، هەرگیز ئەو سەرکەوتنە بە کەم سەیر ناکات و گوتی: "زۆر شت جیاوازە لەوەی پێشبینی دەکەیت، بەڵام من لە تەمەنێکدام کە نامەوێت هەرگیز سکاڵا لە ژیانێکی سەرکەوتوو بکەم، لە پیشەسازییەکدا کە سەرکەوتن تێیدا زۆر قورسە، بۆیە هەرگیز نابیستن سکاڵای لێبکەم".
 
براوەی خەڵاتی ئۆسکار رەتیشیکردەوە، هۆڵیوود شوێنێکی "رووکەشی" بێت و روونیکردەوە، لە پشت روواڵەتە بریقەدارەکەوە، کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو و راستەقینەی دۆزیوەتەوە.

 

 

بۆ ئادەم ساندلەر، دۆزینەوەی راستگۆیی لە پیشەسازییەکدا کە زۆرجار لەسەر بنەمای مامەڵەی بەرژەوەندیی هاوبەشە، پەیوەستە بە کاری تیمییەوە. ساندلەر گوتی: "کاتێک تیمێک پێکدەهێنیت، راستەوخۆ هەست بە هەمان هەوراز و نشێوەکان دەکەیت، ئەوان بەڕێوەبەر و راگەیاندنکارن و بەقەد تۆ گرنگی پێدەدەن و ماندوو دەبن، ئەمەش کارێکی تیمیی جوان پێکدەهێنێت".
 

دەرهێنەر نۆوا باومباک لە پێشاندانی فیلمەکە ئامادەبوو و گوتی، بە ئەنقەست جۆرج کلونیی بۆ رۆڵی سەرەکی هەڵبژاردووە، گوتیشی: "کاتێک دەقەکەمان دەنووسی، دەمانویست بینەر هەمان مێژووی لەگەڵ ئەو ئەکتەرەدا هەبێت کە رۆڵی ئەستێرەکە دەگێڕێت، تاوەکو بەردەوام جۆرێک لە گرژی لەنێوان جۆرج و جەی ـدا هەبێت".
 

بڕیارە فیلمی (Jay Kelly) لە 14ـی تشرینی دووەم لە ژمارەیەک سینەمای دیاریکراوی ئەمریکادا پێشاندرێت، پێش ئەوەی لە 5ـی کانوونی یەکەمەوە لە نێتفلێکس بەردەست بێت.
 
 
جۆرج کلونی دیسان خۆشەویستی خۆی بۆ هونەری فۆتۆگرافی پێشانداوە و کامێرای لە فۆتۆگرافەرێک وەرگرت و وێنەی ئامادەبووانی گرت.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.