رووداو دیجیتاڵ
هەردوو ئەکتەری دیاری سینەمای هۆڵیوود، جۆرج کلونی و ئادەم ساندلەر، بە فەرشی سووردا تێپەڕین بۆ بەشداریکردن لە یەکەم پێشاندانی فیلمی (Jay Kelly) لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی نیویۆرک.
لە فیلمەکەدا، کلونی رۆڵی کارەکتەری سەرەکی، جەی کێلی دەگێڕێت کە ئەکتەرێکی سینەمایی ناسراوە و نزیک لە لەناوچوونە و ناچارە رووبەڕووی رابردوو و ئێستای ببێتەوە لە گەڕانیدا بەدوای واتا.
کلونی لەسەر تەوەرەی فیلمەکە کە هونەر لاسایی ژیان دەکاتەوە، بیرکردنەوەکانی خستەڕوو و گووتی: "تەنیا کاتێک هەستم بە لێکچوونەکان کرد، کاتێک بوو کە لە کۆتایی فیلمەکەدا مۆنتاژێکیان نمایشکرد، ئەو مۆنتاژە کۆمەڵێک فیلمی راستەقینەی خۆم بوون. ئەوە کەمێک سەری لێشێواندم. بەڵام ئەوەی دیکە، لەبارەی پیاوێک بوو کە پڕ بوو لە پەشیمانی لەبارەی ئەو شتانەی کە لەگەڵ خێزانەکەیدا ئەنجامی نەدابوون".
گوتیشی: "من زۆر درەنگتر لە ژیانمدا، خێزانم پێکهێنا، بۆیە بەختم یاوەر بووە کە توانیم ئەو شتانە ئەنجام بدەم. بۆیە من ئەو پیاوە ناناسمەوە".
ئادەم ساندلەر کە لە فیلمەکەدا رۆڵی بەڕێوەبەرێکی دڵسۆز و متمانەپێکراوی کلونی دەگێڕێت، لەسەر ئەوە قسەی کرد کە کچەکانیشی چۆن کاری نواندن دەکەن و گوتی: "ئەوان بە جۆرێک لەگەڵ من و هاوژینەکەم لەسەر سێتەکانی فیلم گەورە بوون. هەردووکیان حەز بەوە دەکەن و دواتر خوێندنی نواندن دەکەن و چێژ وەردەگرن".
گوتیشی: "خۆشە کە سەیریان بکەم هەوڵ دەدەن بە سەختی کار بکەن".
بڕیارە فیلمی (Jay Kelly) لە 14ـی تشرینی دووەمی 2025 لە سینەما پێشان بدرێت و لە 5ـی کانوونی یەکەمیش لە نێتفلیکس بەردەست دەبێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ