فیلمی "منداڵانی خۆر" دەبێتە نوێنەری سینەمای ئێران ئۆسکار

13-11-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن منداڵانی خۆر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیلمێکی دیکەی مەجید مەجیدی، دەرهێنەری ئێرانی بە ناوی "منداڵانی خۆر" بۆ فیستیڤاڵی ئۆسکاری 2021 هەڵبژێردرا کە باسی ژیانی منداڵانی هەژار دەکات لە ئێران.
 
فیلمەکە باس لە ژیانی عەلیی تەمەن 12 ساڵ و سێ منداڵی دیکەی هەژار دەکات کە لەژێر زەوی بەدوای گەنجینەدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی هاوکاریی خێزانەکانیان بکەن. 
 
فیلمەکە بە فارسی ناوی "خورشید"ـە و لە فیستیڤاڵی فیلمی ئۆسکار بە "Sun Children" ناوەکەی تۆمارکراوە. کاری وێنەگرتنی فیلمەکەش لەلایەن "هوومەن بێهمەنێش"، سینەماکاری کورد کراوە. 
 
دکتۆر رائید فەریدزادە سکرتێر و گوتەبێژی لیژنەی ناساندنی فیلمی ئێرانی بە ئۆسکار لەبارەی هەڵبژاردنی ئەو فیلمە رایگەیاند، کاری لیژنەکە هەڵسەنگاندنی 90 فیلم بوو کە لە ئێران نمایشکراون و دواتر ئەندامانی لیژنەکەیان لیستێکی هاوبەشی 12 فیلمییان هەڵبژاردووە. 
 
بە گوتەی رائید فەریدزادە، دواتر کێبڕکێکە لەنێوان سێ فیلم ماونەتەوە، ئەوانیش "داری گوێز" لە دەرهێنانی محەممەد حوسێن مەهدەویان، "یەڵدا" لە دەرهێنانی مەسعود بەخشی و "خورشید" لە دەرهێنانی مەجید مەجیدی. دواتر فیلمی "خورشید" هەڵبژێردراوە. 
 
93ـەمین فیستیڤاڵی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە 25ـی نیسانی 2021 بەڕێوەدەچێت. لە 10ـی مانگی شوباتی ساڵی داهاتووش ناوی 10 فیلمی پاڵێوراوی یەکەم رادەگەیێندرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەرمەند جەنگیز یازگی، لە بەرنامەی دیاسپۆرای رووداو لە بەرلین

جەنگیز یازگی ئەلبوومێکی 12 تراكی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند جەنگیز یازگی کە خەڵکی سێرتی باکووری کوردستانە، زۆرتر لە بەرنامەی "کورد ئایدڵ" ناسرا، ئێستاش لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەواداری زۆری هەیە، بەمزووانە ئەلبوومێکی 12 تراکی بڵاودەکاتەوە.