جۆرج کلونی بە فیلمێک دەگەڕێتەوە ڤێنیس

17-08-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن جۆرج کلونی Jay Kelly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆرج کلونی، ئەکتەری هۆلیوود، جارێکی دیکە خۆشەویستیی خۆی بۆ شاری ڤێنیس دووپات دەکاتەوە و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس بەشدار دەبێت کە چالاکییەکانی لە 27ـی ئاب 2025 دەستپێبکات.
 
کلونی، ئەمجارە وەک پاڵەوانی فیلمی "Jay Kelly" دەردەکەوێت، کە لە دەرهێنانی نوا باومباکە. چیرۆکێکی درامایی لەبارەی گەشتێکی چاوەڕواننەکراو لەنێو قووڵایی پەیوەندییە کەسییەکانی و بڕیارە چارەنووسسازەکاندا دەگێڕێتەوە.
 
چیرۆکی فیلمەکە باس لە جەی کێلی دەکات کە ئەکتەرێکی بەناوبانگە و جۆرج کلونی رۆڵەکەی دەگێڕێت، لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی کە ئادەم ساندلەر رۆڵی دەگێڕێت، هەردووکیان پێکەوە گەشتێکی پڕ لە هەوراز و نشێو بە ئەورووپا دا دەکەن. گەشتەکە دەبێتە ئەزموونێکی دەروونیی قووڵ و وایان لێدەکات پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی رابردوویان، پێگەیان لەلایەن کەسانی دەوروبەریان و ئەو وێنەیەی لەدوای خۆیان بەجێی دەهێڵن، بکەنەوە.
 
بڕیارە فیلمەکە یەکەمجاری لە چوارچێوەی 82ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس پێشانبدرێت کە لە 27ـی ئاب تاوەکوو 6ـی ئەیلوولی 2025 بەڕێوەدەچێت. دواتر لە 14ـی تشرینی دووەمی 2025 لە سینەماکان پێشاندەدرێت و لە 5ـی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵدا لە تۆڕی نێتفلێکس بەردەست دەبێت.
 

پێشبینی دەکرێت فیلمەکە کاردانەوەی گەورەی هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەشداریی هەردوو ئەستێرە هۆلیوودییەکە.
 
کلونی لە ساڵانی رابردوودا چ وەک ئەکتەر و چ وەک دەرهێنەر، میوانێکی بەردەوامی فێستیڤاڵەکە بووە و لیستێکی درێژ لە فیلمەکانی لەوێ پێشانداوە، لەوانە "Wolfs"، "Gravity"، "The Men Who Stare at Goats" و "Intolerable Cruelty". هەروەها چەند فیلمێکیشی وەک دەرهێنەر نمایش کردووە، وەک "The Ides of March"، فیلمە ستایشکراوەکەی "Good Night, and Good Luck" و "Suburbicon".
 

پەیوەندیی کلونی لەگەڵ ڤێنیس تەنیا بۆ چالاکیی سینەمایی نەبووە، لە 2014 لە هەمان شارەدا لەگەڵ هاوژینەکەی، ئەمەل کلونی کە پارێزەری مافەکانی مرۆڤە، ژیانی هاوژینی راگەیاند.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.