رووداو دیجیتاڵ
دوای په‌رتووكی (بیره‌وه‌رییه‌كانم)ـی مووسا عه‌نته‌ر و (یاده‌وه‌رییه‌كان)ـی ئیسماعیل بێشكچی و (برینا ره‌ش)ـی مووسا عه‌نته‌ر، محەممه‌د عیزه‌دینی وه‌رگێڕ، په‌رتووكی (مه‌كتووب بۆ ئه‌تاتورك)ـی جه‌لاده‌ت عالی به‌درخانی كرده كوردی.
وه‌رگێڕ و رۆژنامه‌ڤان محەممه‌د عیزه‌دین له توركی عوسمانلییه‌وه په‌رتووكی (مه‌كتووب بۆ ئه‌تاتورك)ـی جه‌لاده‌ت عالی به‌ردخانی كرده كوردی. له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌شییه‌وه به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، "نزیكه‌ی دوو ساڵه سه‌رقاڵی وه‌رگێڕانی ئه‌م ده‌قه گرنگه مێژووییه‌م"
ئەو نووسەرە باس لەوە دەکات، "نامه‌كه ساڵی 1933 به توركی عوسمانلی نووسراوه و دواتر له دوو توێی په‌رتووكێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ئه‌زموونی وه‌رگێڕانی منه له توركی عوسمانلییه‌وه بۆ كوردی. كتێبه‌كه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زمانه‌وانییه، كه نووسه‌ر له رێگەی نامه‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌تاتوركی ناردووه".
ئه‌م په‌رتووكه یه‌كه‌م په‌رتووكی جه‌لاده‌ت عالی به‌درخانه له توركی عوسمانلییه‌وه بكرێته كوردی سۆرانی. كتێبه‌كه له دوو هەزار و 7000 وشه پێكهاتووه. دوای چاپی یه‌كه‌می، وه‌شانخانه‌ی ئا‌ڤێستا له باكووری كوردستان چاپی دووه‌می كردووەته‌وه. دوای وه‌رگێڕانی بۆ كوردیش، ده‌قی سۆرانیی په‌رتووكه‌كه‌ی جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان، له‌لایه‌ن ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی فام چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
جه‌لاده‌ت عالی به‌درخانی نووسه‌ر و رووناكبیر، كوڕی ئه‌مین عالی به‌درخان و برای كامه‌ران به‌درخانە، ساڵی 1893 له ئیستەنبووڵ له‌دایكبووه و ساڵی 1951 له شام كۆچی دوایی كردووه.
نووسه‌ر خاوه‌نی چه‌ندان په‌رتووكه به زمانی توركی و كوردیی شێوه‌زاری كورمانجی. له پاڵ ئه‌مانه‌دا دامه‌زرێنه‌ری پیتی لاتینیی زمانی كوردی و ئه‌ندامێكی چالاك و دیاری كۆمه‌ڵه‌ی "خۆیبوونیش" بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ