رووداو دیجیتاڵ
سبەی 40 رۆژ بەسەر کۆچی دوایی سافی مەلازادەی شاعیردا تێدەپەڕێت و بڕیارە بە ئامادەبوونی دەیان نووسەر و شاعیر و کەسوکارەکەی، لە هەولێر رێوڕەسمێک بۆ چلەی بەڕێوەبچێت.
نووسەر ژیڤان بەکر بە رووداوی گوت: کاژێر 4:00ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 04-10-2022 لە سەنتەری ئاڵا لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی دەیان نووسەر و شاعیر و کەسوکارەکەی رێوڕەسمێک بۆ چلەی ماتەمینی سافی مەلازادەی شاعیر بەڕێوەدەچێت.
سافی مەلازادە، یەکێک بوو لە شاعیرە گەنج و دیارەکانی هەولێر، لە 26-08-2022 بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە کۆچی دواییکرد.
سافی عەبدولڕەحمان حەمیدی سووسەیی ناسراو بە سافی مەلازادە
لە 17-01-1991 لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لەدایکبووە
فەرمانبەر بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری لە بەڕێوەبەرایەتیی مەقام
ساڵی 2017 گواسترایەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە و بە ناونیشانی "نووسەر" لە قوتابخانەی راستیار دەستبەکاربوو
ئەندامی ستاف و بەرپرسی بۆردی ئەدەبی بوو لە سەنتەری ئاڵا
لە ساڵی 2007 پێشکەشکاری بەرنامەی بەهرەمەندان بووە لە رادیۆی پایتەخت
لە ساڵی 2008ەوە، دەستی بە شیعر نووسین کردووە
لە چەندین گۆڤار و رۆژنامە شیعری بڵاوکردووەتەوە و بەشداریی چەندین فیستیڤاڵ و کۆڕی شیعری کردووە
چەندین خەڵات و رێزلێنانی پێبەخشراوە
نیشتمان و ژن، پانتاییەکی گەورەیان لە شیعرەکانی داگیر کردبوو
یەک کتێبی چاپکراوی هەیە بەناوی "سترانی کۆچ" کە لە ساڵی 2021 لە لایەن ماڵی کتێب-ەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە
سافی مەلازادە، خێزانداربوو، باوکی کچێک و کوڕێکە بەناوەکانی "زەریا" و "زەنوێر"
رۆژی هەینی 26-08-2022 لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات، لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ