لە ئەمریکا نەخۆشیی سوورێژە بە چڕی بڵاوبووەتەوە

01-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرپرسانی هەردوو ویلایەتی تێکساس و نیو مەکسیکۆ رایدەگەیێنن، تووشبووانی نەخۆشیی سوورێژە لەو دوو ویلایەتە گەیشتووەتە 370 کەسی تۆمارکراو و بە زۆرترین رێژەی تووشبوونیشی دادەنێن لەماوەی دەیەی رابردوودا.
 
تەندروستیی ویلایەتی تێکساس ئاشکرای دەکات، ئێستا 226 تووشبووی سوورێژە تۆمارکراون کە زۆرترینیان لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تۆمارکراون.
 
بەگوێرەی WHO و CDC، هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان، بۆ پشگوێخستنی کوتان دەگەڕێننەوە. 
 
تامی کامپ، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان لە ویلایەتی تێکساس دەڵێت: منداڵانی خوار 5 ساڵان زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسەکەن و گرووپی مەترسدارن بپۆ لێکەوتەکانی.
 
ئەگەر دایک و باوکێک ڤاکسینی سوورێژە بۆ منداڵەکەیان نەکەن، چ لێکەوتەیەکی دەبێت؟ د. گەشبین کاوە لە چاوپێکەوتنێکیدا  بۆ رووداو گوتی، ''سوورێژە نەخۆشییەکی قورسە و نیشانەکان رەنگە 7 بۆ 10 رۆژ بخایەنێت و دەکرێت منداڵەکە تووشی هەوکردنی تووندی سییەکان، گوێ و پەردەی مێشک بن، هەر بۆیە رەنگە بەهۆیانەوە گیانلەدەستبدات''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک پزیشکی ددان. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق داوای دامەزراندن دەکات و رۆژی خۆپێشاندان دیاری دەکات

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا داوای دامەزراندنی پزیشکانی ددان دەکات و رایدەگەیێنێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان خۆپێشاندانێکی سەرتاسەری ساز دەکەن.