رووداو - تەندروستی
لە بەریتانیا کارکردن و تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینی شێرپەنجە دەستیپێکرد.
پڕۆژەی دروستکردنی ڤاکسین لەلایەن کۆمپانیای GSK و زانکۆی ئۆکسفۆرد دەکرێت و توێژەران ئاشکرای دەکەن، ئێستا لە قۆناخی تاقیکردنەوەی تیۆرییە و توانای هەیە پێشگیری لە شێرپەنجە بکات و بۆ ئەوانەشی کە تووشبوون، رێگری لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی بکات.
پڕۆفیسۆر سارا بلاگدن، توێژەرێکی ڤاکسینەکەیە لە زانکۆکە و دەڵێت، ئامانجی هەرە سەرەکیی ڤاکسینەکە ئەوەیە کە ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە زۆرە، نەهێڵێت تووشی نەخۆشییەکە ببن.
بەپێی ئامارە جیهانییەکان، لە ساڵی 2023 دا نزیکەی 20 ملیۆن تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون کە 9.7 ملیۆنیان گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا ژمارەی تووشبووان لە ساڵی 2020 دا نزیەکی 10 ملیۆن کەس بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ