رووداو - تەندروستی
توێژەرانی بەریتانیا بەکارهێنانی ئامێرێک بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە پێشنیازدەکەن.
د. مایکڵ ئێس، بەڕێوەبەری پەیمانگەی فیکسڵ بۆ نەخۆشییە دەمارییەکان لە ئەمریکا دەڵێت: کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە بۆ ئەوانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون پارێزگارییان لێدەکات لەوەی کە تووشی لەبیرچوونەوە نەبن.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی نۆرویچ لە ئینگلاند دەریدەخات، چاودێریکردنی رێژەی گلوکۆزی خوێن {جۆرێکی شەکری خوێنە} لە رێگەی ئامێری CGM هۆکارێکە بۆ ئەوەی خەڵک تووشی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە نەبێت.
ئامێرەکە وەکو کاتژمێر شێوەیەکی بازنەیی هەیە و لە قۆڵ دەدرێت یاخود لەدەستدەکرێت، ماوەی 24 کاژێر ئاستی گلوکۆزی خوێن دەپێوێت، بەم شێوەیە کەسی بەکارهێنەر شەکرەی کۆنتڕۆڵدەکات و پارێزی لە خۆراکەکانی دەکات.
ئامێرەکە ئاسانکاری بۆ تووشبووانی شەکرە دەکات کە هەمیشە چاودێریی دۆخەکەیان بکەن و بەبێ ئەوەی هیچ دڵۆپە خوێنێک بڕێژن، پشکنینی شەکرەیان بۆ دەکرێت، چونکە بەرزە شەکری خوێن هۆکارێکی لاوازبوونی یادگە و تووشبوون بە لەبیرچوونەوەیە.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ