تەندروستیی هەولێر: لە دوو ساڵدا زیاتر لە 10 هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون

04-02-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 10 هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 4-2-2025 هاوتا لەگەڵ رۆژی جیهانیی رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە، د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، چوار هەزار و 983 تووشبووی نوێ لە ساڵی رابردوودا تۆمارکراون. 
 
بەگوێرەی تەندروستیی هەولێر، لە ساڵی 2023 دا 5456 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ساڵی رابردوو 4983 تووشبووی نوێ تۆمارکراون. {بەو پێیەش بێت لە هەولێر بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی باشووری کوردستان، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە کەمیکردووە}.
 
ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە لە باشووری کوردستان لە ساڵانی 2023 و 2024
 
هەولێر
 
لە ساڵی 2023دا 5456 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە ساڵی 2024دا 4983 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
سلێمانی
 
لە ساڵی 2023دا 2796 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە ساڵی 2024دا 3310 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
دهۆک
 
لە ساڵی 2023دا 1250 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە ساڵی 2024دا 1303 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
کەرکووک
 
لە ساڵی 2023دا 1116تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە ساڵی 2024دا 1276 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە