پزیشکی بنکەیەکی تەندروستی لە هەولێر: بەهۆی نەبوونییەوە، نەخۆش دەرمان بەکارناهێنێت

05-03-2025
شکار رێبوار
بنکەیەکی تەندروستی. وێنە: رووداو
بنکەیەکی تەندروستی. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی ئاشکرای دەکات، زۆرجار بەهۆی کەمدەرامەتی و نەبوونی دەرمان لە کەرتی گشتی، نەخۆش دەرمان بەکارناهێنێت و ناچێتە دەرمانخانە تایبەتەکان بیانکڕێت.
 
د. رەمەزان خدر، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی لە بنکەی تەندروستیی مەلا فەندی لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، دەرمانی نەخۆشییە درێژخایێنەکان لە بنکەکان کەمن و بەشێکی زۆری ئەوانەشی کە پێویستیان پێیانە، کەمدەرامەتن.
 
د. رەمەزان خدر دەڵێت: نەبوونی دەرمان دەبێتەهۆی کۆنتڕۆڵنەبوونی نەخۆشییەکان و ئەمەش لێکەوتی مەترسیدار لەسەر جەستەیان دروستدەکات.
 
بەپێی FDA، باوترین کاریگەرییە مەترسییەکانی بەکارنەهێنانی دەرمانەکانی شەکرە دەکرێت ئەمانەبن؛
 
- کزبوونی چاو یان کوێری
- کێشەکانی گورچیلە و پەککەوتنی
- گیانلەدەستدان
 
بەپێی FDA، باوترین کاریگەرییە مەترسییەکانی بەکارنەهێنانی دەرمانەکانی شەکرە دەکرێت ئەمانەبن؛
 
- نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە
- ئازار و هەناسەتەنگی
 - جەڵتەی مێشک
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە