کۆمەڵەی دەرووندروستی لە ئەمریکا: خشتەی رێکی خەوتن توانای زیرەکیی منداڵ زیاددەکات

05-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەیەکی ئەمریکی چەند رێگەیەکی کاریگەر بۆ بەهێزکردنی توانای زیرەکیی منداڵ پێشنیازدەکات؛ یەکێکیان فێربوونی زمانی دیکەیە.
 
هەرچەندە هەموو کاتێک راهێنان و رێگەکانی بەهێزکردنی توانای زیرەکیی منداڵ بۆ ژیانی رۆژانە گرنگە، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی کردنەوەی دەرگەی قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن ئەم بابەتانە زیاتر جێی بایەخ دەبن.
 
کۆمەڵەی دەرووندروستی لە ئەمریکا دەڵێت: بوونی خشتەیەکی رێکی خەوتنی رۆژانە بەپێی تەمەن و کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی هۆکارن بۆ زیادبوونی توانای زیرەکیی منداڵان.
 
هاوکات ئەوەش باسدەکات کە خوێندنەوە و بایەخدان بە فێربوونی زمانی دیکە وادەکات باشتر منداڵان بیربکەنەوە و هەڵسەنگاندنی باشتر بۆ بابەتەکانی فێربوون بکەن.
 
کۆمەڵەی دەرووندروستی لە ئەمریکا  باسی خۆراک دەکات و رایدەگەیێنێت، منداڵان بەتایبەت ئەوانەی خوار 10 ساڵانن بایەخ بە خواردنی خۆراکی تەندروست و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 بدەن.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی، ئەم خۆراکانەی خوارەوە دەوڵەمەندن بە چەوریی ئۆمێگا 3؛
 
- گوێز
- ماسی
- لۆبیا
- رۆنی قەوزە
- کاڤیار
- تۆوی چیا
- پاقلەی سۆیا
- سپێناخ
 
جگە لەمانە ئەکادیمیای ئەمریکیی پسپۆڕانی منداڵان ئاشکرای دەکات، گرنگیدان بە وەرزشە جیاوازەکان و بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و دروستکردنی هاوڕێیەتی لە تەمەنی زوو هاوکاری منداڵان دەکەن لەوەی کە توانای زیرەکییان باشتربێت و کەسانی بەتوانایان لێدەربچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.