پسپۆڕێک لەبارەی بۆتۆکس: باشترین چارەسەری 'شەقیقە'یە

06-02-2025
شکار رێبوار
لونا خالید لەگەڵ د. رزگار حامید کە بۆتۆکس بۆ نەخۆشێکی دەکات. وێنە: رووداو
لونا خالید لەگەڵ د. رزگار حامید کە بۆتۆکس بۆ نەخۆشێکی دەکات. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، کاریگەرترین چارەسەری ئێستای لاسەرئێشە ''شەقیقە'' بۆتۆکسە.
 
د. رزگار حامید، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە بڕگەیەکی مەیدانیدا کە لونا خالید پێشکێشی کرد گوتی، شەقیقە باوترین جۆری سەرئێشەیە و دەشێت بەهۆیەوە کەسی تووشبوو پەکی بکەوێت و نەتوانێت چالاکییەکانی رۆژانەی ئەنجامبدات.
 
بەگوتەی د. رزگار حامید، 50٪ـی نەخۆشەکان سوود لە بۆتۆکس دەبینن و نیشانەکانی لاسەرئێشەیان کەمدەبێتەوە، ''بەڵام دەبێت لەلای کەسی شارەزا بکرێت''.
 
ئەو پسپۆڕە نیشانەکانی شەقیقە باسدەکات کە دەشێت لەکاتی سەرئێشەکە دووچاری کەسەکە ببن وەکو؛ 
 
- هێڵنج و رشانەوە
- بێزاربوون لە دەنگ و رووناکیی بەرز
- نەتوانین بۆ ئەنجامدانی کارەکانی رۆژانە بەهۆی سەرئێشەوە
- تێکچوونی میزاج
- خەواڵوویی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە