رووداو - تەندروستی
لە هەولێر یەکەم وۆرکشۆپی نێودەوڵەتیی زانستی و کولتووریی هاوبەشی کوردستان - ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت. کە لەلایەن کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستانیی ئیتاڵی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بەرواری 9-10ی مانگی دووی 2025 رێكدەخرێت.
وۆرکشۆپی نێودەوڵەتیی زانستی و کولتووریی هاوبەشی کوردستان - ئیتاڵیا بە هاوئاهەنگی و ئامادەبوونی شەش زانکۆی ئیتاڵی، زانکۆی سەڵاحەدین، زانکۆی تیشكی نێودەوڵەتی و چەند زانکۆی دیکەی کوردستان بەڕێوەدەچێت. پرۆفیسۆر و زانایانی ئیتاڵی بانگهێشتی کوردستان کراون و ئامادەدەبن.
د. هەوراز ئەمین، کە پسپۆڕ و توێژەرێكی کوردی دانیشتووی ئیتاڵیایە دەڵێت، ئامانج لە رێكخستنی وۆرکشۆپەکە دروستکردنی هاوئاهەنگیی زیاترە لە بواری زانستی و کولتووریی نێوان زانکۆکانی کوردستان و ئیتاڵیا کە خۆیان لە نزیکەوە لە کوردستان ئامادە دەبن و وۆرکشۆپەکە دەبێتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی کەسانی پسپۆڕ لەبواری ئەکادیمی و کولتووری.
لە وۆرکشۆپەکەدا جگە لە توێژەر و پسپۆڕە جیاوازەکان لە ئیتاڵیا و لە کوردستان، نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتیی زانکۆکانی سەڵاحەدین، تیشك و زانکۆ ئیتاڵییەکان ئامادەدەبن.
بەشێوەی راستەوخۆ بیبینە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ