ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا دوو هەزار و 888 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون

10-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
نێو نەخۆشخانەی هیوا. وێنە: پەیجی نەخۆشخانەی هیوا
نێو نەخۆشخانەی هیوا. وێنە: پەیجی نەخۆشخانەی هیوا
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ساڵی 2024، دوو هەزار و 888 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون کە شێرپەنجەی مەمک زۆرترین بووە.
 
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی دەڵێت: لە نەخۆشخانەکە پێنج هەزار و 940 کۆدی نوێ تۆمارکراون کە لەو ژمارەیە دوو هەزار و 888ـیان تووشبووی نوێی شێرپەنجە بوون و ئەوانی دیکە تووشبووی نەخۆشیی دیکە بوون کە لە نەخۆشخانەکە چارەسەردەکرێن.
 
ئەمڕۆ هەیینی 10-1-2025 د. سارا جەمیل، پسپۆڕی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بە رووداوی گوت، زۆرجار کەمی و نەبوونی دەرمان بۆ شێرپەنجە بارگرانی بۆ نەخۆش دروستدەکات و دەبێتەهۆی دواکەوتن لە وەرگرتنی چارەسەر و بۆشایی لەنێوان چارەسەری نەخۆشییەکە.
 
د. سارا جەمیل باسی هەڵەیەکی باوی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکات و دەڵێت: شەرمکردن لە تووشبوون بە شێرپەنجە هەڵەیەکی باوە و زۆرجار ئەوانەی نیشانەیان هەیە، بە هەڵە پەنا دەبەنە بەر چارەسەری نەگونجاو.
 
بەپێی ئامارەکانی نەخۆشانەکە، ساڵی 2023، 3,356 تووشبووی نوێ تۆمارکراون، بەڵام ساڵی 2024، 2,888 تووشبووی نوێی شێرپەنجە هەبوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.