پسپۆڕێکی پێست: باشترە جلوبەرگی سەیران داپۆشراو بێت

10-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، باشترە جلوبەرگی سەیران داپۆشراو بێت، چونکە پێست پارێزراوتر دەبێت.
 
د. سایە سامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری دەڵێت: مەرج نییە هەموو کاتێک خۆدانەبەرهەتاو بەسوود بێت، 10 خولەک خۆدانە بەر خۆر لە بەیانیاندا بەسە بۆ دەستکەوتنی ڤیتامین D.
 
بەگوتەی د. سایە سامی، دژەخۆر لە دەست، روخسار و قاچیش بدرێت، بۆ ئەوەی پێست پارێزراو بێت لە تیشکی زیانبەخشی خۆر، چونکە زۆربەرکەوتن بە خۆر دەشێت شێرپەنجەی پێست دروستبکات.
 
ئەوەش باسدەکات کە جلوبەرگی کوردی باشترین جلوبەرگە بۆ سەیران، چونکە فراوانە و ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنیش کەمدەکاتەوە، ''لەبەر ئەوەی جلوبەرگی تەسک ئەگەری هەوکردن و ئارەقکردنەوە زیاددەکات''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک پزیشکی ددان. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق داوای دامەزراندن دەکات و رۆژی خۆپێشاندان دیاری دەکات

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا داوای دامەزراندنی پزیشکانی ددان دەکات و رایدەگەیێنێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان خۆپێشاندانێکی سەرتاسەری ساز دەکەن.