پسپۆڕێک: هاوسەرگیری لە تەمەنێکی بچووکدا مەترسیدارە

11-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. شلێر مەجید، ماستەر لە نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە گەرمیان.
د. شلێر مەجید، ماستەر لە نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە گەرمیان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە تەمەنێکی بچووکدا و کەمتر لە تەمەنی 18 ساڵی، خانمەکە دەکەوێتە مەترسییەوە و دەشێت ژیانی لەدەستبدات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-12-2024 د. شلێر مەجید، ماستەر لە نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە گەرمیان رایگەیاند، بەشێکی زۆری ئەوانەی بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت، پێشوەختە هاوسەرگیرییان کردووە، ئەمەش چەندین لێکەوتەی خراپ لەسەر منداڵەکە دروستدەکات.
 
د. شلێر مەجید دەڵێت: ئەو خانمانەی پێشوەختە هاوسەرگیری دەکەن، لە ماوەی دووگیانیدا زیاتر تووشی کەمبوونەوەی ڤیتامین و مادەی ئاسن دەبن و ئەگەری منداڵبوونیان بە نەشتەرگەری و مەترسیی لەسەر ژیانی کۆرپەکەیان زۆرە، دەشڵێت: ''ئەگەری مردنی خانمەکە بە منداڵبوون زیاددەکات''.
 
لە گەرمیان سیمینارێک بۆ باسکردنی لێکەوتەکانی پێکهێنانی ژیانی هاوژینیی پێشوەختە کرا و بەشی یاسایی زانکۆی گەرمیان لەگەڵ رێکخراوێکدا ئەنجامیاندا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.