پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان بایکۆتی کاریان کردووە

14-12-2024
هونەر حەمید
نەخۆشێک چووە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کەلار، بەڵام بایکۆتە و دەرگا داخراوە. وێنە: رووداو
نەخۆشێک چووە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کەلار، بەڵام بایکۆتە و دەرگا داخراوە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

زیاتر لە 10 رۆژە پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان بایکۆتی کاریان کردووە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار دەڵێت، کاتی دەستپێکردنەوەی دەوام پەیوەستە بە کاتی دابەشکردنی مووچەوە، نەخۆشەکانیش بێزارن لەوە کە بێنە بەردەم نەخۆشخانەکان و بە دەستی بەتاڵ بگەڕێنەوە.
 
سەباح عەبدولکەریم چووەتە بەردەم نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بۆ وەرگرتنی دەرمانی درێژخایەنی خۆی، باوک و دایکی، بەڵام دەرگەی نەخۆشخانەکە داخراوە، چونکە بایکۆتە.
 
دەرمانی هەرسێکیان نرخەکەی زیاترە لە 200 هەزار دیناری عێراقییە لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان.
 
سەباح عەبدولکەریم، نەخۆش دەڵێت: ''دەرمانەکان بە کەموکورتییەوە دەیدەن و لە دەرمانخانەکانیش گرانن، هیچ مووچە و کارێکم نییە، لە کوێوە بیناکڕم؟''.
 
لە 4ـی مانگەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان پزیشک و کارمەندان لە  4 نەخۆشخانە، 13 مەڵەبند و 63 بنکەی تەندروستی لە گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووە.
 
د. حارس محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار دەڵێت: ''کۆی گشتیی کارمەند و پزیشکانی تەندروستیی گەرمیان لە نەخۆشخانە و بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکان تاوەکو هاتنی مووچەکانیان، بایکۆتی کاریان کردووە''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.