نهێنیی گەنج مانەوە؛ 5 خووی سادە پرۆسەی پیربوون هێواش دەکەن

15-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەمووان حەز دەکەن تەندروست بن و تەمەنێکی درێژیان هەبێت. بۆ ئەم مەبەستە، بازاڕ پڕە لە بەرهەمی جۆراوجۆر کە بەڵێنی گەنجکردنەوە و تەمەندرێژی دەدەن.
 
بەڵام نهێنیی تەمەندرێژی پێویست ناکات ئەوەندە ئاڵۆز بێت. چەندین شتی سادە هەن کە هەمووان دەتوانن بیانکەن بۆ ئەوەی پیربوون هێواش بکەنەوە.
 
ئێمە دوو جۆر تەمەنمان هەیە
 
تەمەنی ساڵنامە: ئەمە ژمارەی ئەو ساڵانەیە کە ژیاویت (بۆ نموونە، 40 ساڵ).
 
تەمەنی بایۆلۆجی: ئەمە تەمەنی راستەقینەی جەستەتە. واتە، ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەت چەند بە باشی کار دەکەن.
 
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تەمەنی بایۆلۆجی گرنگترە بۆ ئەوەی بزانیت چەند دەژیت، نەوەک تەمەنی ساڵنامە. بۆ نموونە، دوو کەسی 60 ساڵ لەوانەیە یەکێکیان جەستەی وەک 50 ساڵێک کار بکات و ئەوی دیکەیان وەک 70 ساڵێک. ئەوەی یەکەمیان ئەگەری زیاترە تەمەنی درێژتر بێت.
 
چۆن دەتوانی تەمەنی بایۆلۆجیی خۆت بزانیت؟
 
ئێستا پشکنینی تایبەت هەیە کە تەنیا بە نموونەیەکی بچووکی لیک دەکرێ و دەتوانرێ لە ماڵەوە ئەنجام بدرێ.
 
پێنج خووی سادە بۆ کەمکردنەوەی تەمەنی بایۆلۆجی
 
ژیانی رۆژانە کاریگەری لەسەر تەمەنی بایۆلۆجی هەیە. هەندێک کار دەکرێ مرۆڤ پیربکەن، بەڵام هەندێک کاری دیکەش دەتوانن کاتژمێرەکە بگەڕێننەوە دواوە.
 
1. وەرزش بکە: وەرزشکردن بە بەردەوامی مەترسیی مردن لە هەموو هۆکارەکان کەم دەکاتەوە. تەنانەت ئەگەر پێشتر وەرزشت نەکردبێت، هەرگیز درەنگ نییە. توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەی هەشت هەفتە وەرزشیان کردووە (هەفتەی سێ جار، هەر جارەی 60 خولەک)، تەمەنی بایۆلۆجییان بە نزیکەی دوو ساڵ گەنج بووەتەوە.
 
2. خواردنی تەندروست بخۆ: خواردنی میوە، سەوزە، دانەوێڵە، چەرەسات، پاقلەمەنییەکان، ماسی و پرۆتینی بێ چەوری، تەمەنی بایۆلۆجی کەم دەکاتەوە (واتە گەنجترت دەکات). هەوڵبدە کەمتر گۆشتی سوور، چەوریی تێر، شەکر و خوێ بخۆیت.
 
3. خەوت باش بکە: خەوی باش یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکان بۆ گەنج مانەوە. لە کاتی خەودا، جەستە خۆی چاک دەکاتەوە. ئەو کەسانەی شەوانە کەمتر لە پێنج کاژێر دەخەون، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە تەمەن وەک شەکرە، نەخۆشیی دڵ، شێرپەنجە و لەبیرچوونەوە زیاد دەکات.
 
4. لە خووە خراپەکان دوور بکەوە: جگەرەکێشان، ڤەیپ و خواردنەوەی کحول، بەهێزترین هۆکارەکانن بۆ خێراکردنی پرۆسەی پیربوون. جگەرەکێشان سییەکان بە نزیکەی 4.3 ساڵ پیردەکات.
 
5. سترێس کۆنترۆڵ بکە: سترێس راستەوخۆ پرۆسەی پیربوون خێرا دەکات. توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو کەسانەی هەفتانە زیاتر لە 40 کاژێر کار دەکەن، تەمەنی بایۆلۆجییان دوو ساڵ زیاد دەکات (واتە دوو ساڵ پیرتر دەبن)، کە رەنگە هۆکارەکەی سترێس بێت.
 
هەوڵبدە رێگەی باش بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سترێسدا بدۆزیتەوە.
 
ئەم بابەتە لە توێژینەوەیەک وەرگیراوە کە لە پێگەی The Conversationی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارداشیان - د. دانیاڵ

پزیشکێک زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستیی کیم کارداشیان ئاشکرا دەکات

پزیشکە تایبەتییە دەروونییەکەی کیم کارداشیانی 45 ساڵ لەبارەی دۆخی ئەو خانمە بەنێوبانگە دەڵێت: بەشی پێشەوەی مێشکی بۆشایی تێکەوتووە کە ناڕێکی دەخاتە یادگە، پلاندانان، بڕیاردان و جووڵەی خۆویستانەی کارداشیان.