دایکێک و منداڵەکەی لە نەخۆشنامە؛ ''نەمویستووە نەشتەرگەریی منداڵبوون بکەم''

16-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رۆزە رێژیاری تەمەن ساڵێک و چوار مانگ لەگەڵ دایکی میوانی پۆدکاستی نەخۆشنامەن؛ لە ماوەی کۆرپەلەییدا ئەو منداڵە تووشی کێشەی گورچیلەکانی بووە، کەلسومی دایکی نەهێشتووە ژیانی کۆرپەکەی بکەوێتە مەترسییەوە و بە زیرەکییەکەی رێگری لێکردووە و لە پۆدکاستەکە روونی دەکاتەوە.
 
دایکی ئەو منداڵە دەڵێت، بەهۆی راوێژی بەردەوام بە پزیشک و چاودێریکردن، دەرکەوت کە منداڵەکە کێشەی گورچیلەکانی هەیە، و راوێژی بە پزیشکی پسپۆڕ کردووە. ئەو دەڵێت: ''بە رۆزەوە سێ منداڵم بووە و هەر سێکیشیان بە سرووشتی بوون''.
 
د. محەممەد کەمال مەمووندی، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی منداڵان میوانی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت: رۆزە هەر لە تەمەنی حەوت مانگیی دووگیانییەوە دەستنیشانکرا کە گورچیلەکانی ئاوساون و دوای لەدایکبوونیش چاودێریکراو و ئێستا رۆزا لە نەخۆشییەکی گەورە رزگارکراوە و تەندروستیی جێگیرە.
 
ئەوەش باسدەکات، ''ئەگەر دەستنیشان نەکرابایە، ئەوا منداڵەکە بە درێژخایەنی دووچاری ناڕێکیی میزکردن، سستبوون و پەککەوتنی گورچیلەکان دەبوو''.
 
د. محەممەد کەمال مەمووندی لەبارەی فتقەوە دەڵێت: فتق یاخود ''قۆڕبوون'' دەشێت تووشی کچانیش ببێت، بەڵام 5 تاوەکو 10 جار لە کوڕان باوترە.
 
ئەوەشی باسکرد کە فتق لە کچان دەشێت لە هێلکەدان رووبدات و هەر زوو دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە