رووداو هۆکاری جەڵتەکەی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاشكرادەکات

16-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی هاوکات ئەندامێکی شاندی ئیمڕاڵیشە، دوێنێ شەو باری تەندروستیی تێکدەچێت و دەردەکەوێت، تووشی پچڕانی شاخوێنبەری دڵی بووە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیەی سری سورەییای تێدایە گوتویانە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە شاخوێنبەری دڵی پچڕاوە و پاشانیش جەڵتە لێی داوە.
 
ئێستا سری سورەیا ئۆندەر لە نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتنگەیڵە و پسپۆڕان دەڵێن، دۆخی تەندروستیی دوای نەشتەرگەرییەکەش جێگیر نییە و لەژێر چاودێریی چڕدایە.
 
هاوکات نزیکەی پێنج رۆژیان بۆ داناوە کە ئومێد هەبێت دۆخی تەندروستیی باش بێت.
 
بەپێی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا، نیشانە باوەکانی پچڕان یاخود تەقینی شاخوێنبەری دڵ ئەمانەن؛
 
سینگئێشە
هەناسەتەنگی 
دڵەکوتێ
ئارەقکردنەوە لەگەڵ هەناسەتەنگی
لێڵبوونی بینین
ئازاری قاچ و کێشە لە رۆیشتن
 
 
ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زۆرە؛
 
پیاوان
کەسانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێش
تووشبووانی بەرزەپەستانی خوێن 
قەڵەو و کێشزۆر
کەمجووڵە 
ئەوانەی تووشبووی جەڵتە لە خێزانەکانیان هەیە 
تووشبووی شەکرە و بەرزەچەوری
 
 
لێکەوتەکانی پچڕان یاخود تەقینی شاخوێنبەری دڵ ئەمانە؛
 
جەڵتەی دڵ
پەککەوتنی دڵ
سستبوونی گورچیلەکان و دڵ
مردن
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە