ناوەندێکی تەندروستیی ئەمریکی: خانمانی سەروو 30 ساڵان، پشکنینی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بکەن

16-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ناوەندی هێزی خزمەتگوزارییەکانی پێشگیریکردن لە ئەمریکا پێشنیازدەکات، خانمان دوای تەمەنی 30 ساڵی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەستپێبکەن.
 
ناوەندەکە رایدەگەیێنێت، هەر خانمێک گەیشتە سەروو 30 ساڵی پێویستە پێنج ساڵ جارێک پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بکات کە ناسراوە بە پشکنینی 'پاپ سمیر'.
 
د. ئیسا دەیڤس، ئەندامی باڵای ناوەندەکە جەخت لە پشکنینی ڤایرۆسی HPVـیش دەکاتەوە کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان، بۆیە دەڵێت: ''باشترە پشکنینی پاپ سمیر و پشکنینی HPV لە یەک کاتدا بکرێن''.
 
هۆکاری ئەو جەخت کردنە لەو شێرپەنجەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چونکە نیشانەکانی شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە قۆناخی کۆتاییەکان دەردەکەون و کاتێکیش دەگاتە قۆناخی دەرکەوتنی نیشانە ئەوا چارەسەری ئەستەم دەبێت و رەنگە ببێتەهۆی گیانلەدەستدان.

هەموو شتێک لەبارەی شێرپەنجەکەوە بزانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.