توێژینەوەیەک: بە 7 هەزار هەنگاو تووشبوونت بە کێشەیەکی دەروونی کەمبکەرەوە

17-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

چەند توێژەرێکی ئیسپانی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کاریگەرییەکانی بەپێ رۆیشتن لەسەر کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی کردووە و ئاشکرای دەکەن، 7 هەزار هەنگاو خەمۆکی کەمدەکاتەوە.
 
رۆژانە 10 هەزار هەنگاو بە چالاکیی جەستەیی پێویست دادەنرێت، توێژینەوەیەکی گۆڤاری JAMA بە بەشداریی 100 هەزار کەس دەریدەخات، حەوت هەزار هەنگاوی رۆژانە ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی بە رێژەی 31٪ کەمدەکاتەوە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی کاستێلا لا مانچا کراوە و سەرپەرشتیارێکی دەڵێت: ''هاندانی خەڵک بۆ 7 هەزار هەنگاو، جگە لە بەدەستهێنانی توانا جەستەییەکان، توانا دەروونییەکانیش باشتردەکات''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.