جارێکی دیکە لە بەغدا دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان گردبوونەوە

19-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەرچووانی دانەمەزراوی بەشە پزیشکییەکان گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن، چونکە هێشتا 21 هەزار و 677 دەرچوو دانەمەزراون.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 19-1-2025 زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی گوتی، ژمارەیەکی کەمی دەرچووانی ساڵی 2023 دامەزراون و ئەوانی دیکە داوای دامەزراندن دەکەن و گردبوونەتەوە.
 
بەگوتەی زیاد ئیسماعیل، ئەو دەرچووانەی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانن و سەر بە مادەی 140ـن ئەوانیش بەشێکن لە خۆپێشاندەران.
 
کۆتا خولی دامەزراندن لە بەشە پزیشکییەکان، شەش هەزار و 305 کەس بوون کە هێشتا 21 هەزار و 677 کەسیان ماون و دانەمەزراون.
 
ئەو دەرچووانە دەڵێن، مافی خۆیانە راستەوخۆ دوای تەواوکردنی زانکۆیان دابمەزرێندرێن، بەڵام ئەم مافەیان پشتگوێ خراوە، هاوکات ئەمە 25 جارە گرددەبنەوە و داواکانیان دەردەبڕن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.