لە بەریتانیا نۆرەی چاوەڕێکردنی بینینی پزیشکی خانمان دووهێندە زیادیکردووە

21-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەپێی راپۆرتێکی نوێی بەریتانی، لە ساڵی 2020ـەوە ژمارەی ئەوانەی لە نۆرەی چاوەڕێکردنی نەخۆشی خانمان و منداڵبوونن دووهێندە زیادیکردووە.
 
راپۆرتێکی کۆلێژی شاهانەی پسپۆڕانی خانمان و منداڵبوون دەریدەخات، ئێستا زیاتر لە 755 هەزار خانم لە لیستی چاوەڕێکردنن بۆ بینینی پزیشكی پسپۆڕییەکە، ئاشكراشی دەکات کە بەراورد بە پێش کۆڤید-19، 360 هەزار و 400 خانم زیادیانکردووە.
 
پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەوەی کە ئەگەر خانمان کاتێکی زیاتر لە نۆرەدا بمێننەوە، ئەوا نەخۆشییەکەیان خراپتردەبێت و ئەگەری لێکەوتەی خراپی لەسەریان زیاتردەبێت، چونکە چارەسەرییەکانیان دوادەکەوێت.
 
لیۆنی شرێف، خانمێکی بەریتانییە و کێشەی لە منداڵدانی هەیە؛ دەڵێت: "رۆژ نییە بێ ئازار لە خەو هەڵنەستم، کاریگەریی لەسەر هەموو جەستەم هەیە".
 
هەر بەپێی راپرسییەکە، 65٪ـی ئەو خانمانەی لە نۆرەی بینینی پزیشکی خانمانن، بەهۆی ئازارەوە ناتوانن کارەکانی رۆژانە و ئیشەکانی سەر کاریان بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.