توێژینەوەیەک: زۆر بەپێوە وەستان هەمان زیانی زۆردانیشتنی هەیە

22-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریدەخات، وەستان بەپێوە بۆ ماوەیەکی زۆر سووڕی خوێن لاوازدەکات و بە درێژخایەنی زیان بە فەرمانەکانی دڵ دەگەیێنێت.
 
رەنگە پێت وابێت کە بەپێوە وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر یارمەتیدەر دەبێت لە تووشبوون بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی زۆردانیشتن، بەڵام توێژینەوەیەکی زانکۆی سیدنی لە ئوسترالیا ئەمەی پێچەوانە کردووەتەوە بەوەی کە زیان بە دڵ و لوولەکانی خوێن دەگەیێنێت.
 
توێژەران لەسەر 83 هەزار خۆبەخش کاریان کرد و بۆیان دەرکەوت، 10 کاژێر دانیشتنی رۆژانە، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە زیاددەکات، بەڵام بەپێوە وەستانی زۆریش ئەو مەترسییەی کەمنەکردووەتەوە.
 
دکتۆر ماتیۆ ئەحمەدی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە گوتی، ''بەپێوە وەستانی زۆر رێگر نابێت لە زیانەکانی زۆردانیشتن''، هەر بۆیە پێشنیازدەکات: جووڵەیەک هەبێت لەکاتی کارکردن بە دانیشتنەوە یاخود دانیشتن لە ماڵەوە، بۆ ئەوەی زیانەکانی زۆر دانیشتنەکە کەمببنەوە.
 
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمریکی، ئەوانەی 10ـی شەو تاوەکو 7ـی بەیانی لەسەر کارن، ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرە و جەڵتە زۆرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.