پسپۆڕێک: بەهۆی کەمجووڵەیی و قەڵەوییەوە شەکرەی جۆری دوو لەنێو منداڵان زیادبووە

24-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. وەلید مستەفا. وێنە: رووداو
د. وەلید مستەفا. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری سەنتەری شەکرە لە دهۆک رایدەگەیێنێت، زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو لەنێو منداڵان، بۆ کەمجووڵەیی و قەڵەوی دەگەڕێتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024 د. وەلید مستەفا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و بەڕێوەبەری سەنتەری شەکرە لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، وەکو سەنتەرەکە دەرمانەکانیان کوالێتیی بەرزن و دەکرێت تووشبووان پشتیان پێ ببەستن.
 
بە گوتەی د. وەلید مستەفا، ئەوانەی دەرمانەکانی شەکرەش بەکاردەهێنن، پێویستە وەرزش بکەن و پارێزی لە خۆراکیش بکەن، بۆ ئەوەی کاریگەریی دەرمانەکە زۆر بێت.
 
ئەوەش باسدەکات کە دوای تەمەنی 35 ساڵی، پشکنینی پێشوەختەی شەکرە بکرێت، بەتایبەت ئەوانەی لەنێو ماڵباتەکەیان تووشبووی نەخۆشییەکە هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.