ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کشایەوە

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دوای 80 ساڵ لە کارکردنی پێکەوە، ئەمریکا بڕیاریدا لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) بکشێتەوە.
 
سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری کشانەوەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەرکرد و گوتی رێکخراوەکە لە کاتی پەتای کۆرۆنادا باش کارینەکردووە و ئەمریکاش بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە پارەیەکی زۆری بە رێکخراوەکە داوە.
 
بەهۆی ئەم بڕیارەوە، ئەمریکا یەکسەر هەموو یارمەتییەکی دارایی بۆ رێکخراوەکە راگرت و کارمەندەکانیشی لەوێ کشاندەوە. د. تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گوتی، "ئەمە زیان بە هەموو لایەک دەگەیێنێت، چونکە تەندروستیی ئەمریکا بەستراوەتەوە بە تەندروستیی هەموو جیهانەوە."
 
د. تێدرۆس ئەدهانۆم ئاماژەی بەوەکرد ئێستا رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکان لە جیهاندا قورستر دەبێت، چونکە ئەمریکا هاوکارێکی سەرەکیی دارایی و ستراتیژیی رێکخراوەکە بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە