پزیشکێکی منداڵان لە رۆژئاوای کوردستان: منداڵێکی زۆر پێویستییان بە شیر و دەرمان هەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
د. عەبدولڕەحیم رەمەزان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
د. عەبدولڕەحیم رەمەزان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بەهۆی سەرمای زۆر و کەمیی خۆراک و دەرمانەوە، پێنج منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 25-1-2026 د. عەبدولڕەحیم رەمەزان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بوڵتەنی تەندروستی گوتی: "5 منداڵەکە نەخۆشییان نەبووە و تەنیا بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە."
 
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، کەمیی خۆراک، دەرمان و کارەبا، کێشەکان زیاتربوون.
 
سەبارەت بە پێداویستییەکان، د. عەبدولڕەحیم گوتی: "منداڵێکی زۆر پێویستییان بە شیر و دەرمان هەیە، منداڵان بەرگریی جەستەیان کەمترە، بۆیە پێویستە زیاتر ئاگاداریان بین."
 
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە وەک پزیشکان، بێ بەرامبەر هاوکاریی ئەو کەسانە دەکەن کە پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی و دەرمانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حەب

لێکۆڵینەوەیەک: دەرمانەکانی دابەزاندنی کێش دەتوانن ساڵانە 580 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بگەڕێننەوە

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات زیادبوونی بەکارهێنانی دەرمانەکانی دابەزاندنی کێش لە جۆری GLP-1 دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی کێشی گشتیی گەشتیاران و بەمەش ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار لە تێچووی سووتەمەنی بۆ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بگەڕێنێتەوە.