توێژینەوەیەک: خەمۆکی پیربوونی مێشک خێرا دەکات

25-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری Psychological Medicine بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات، ئەوانەی تووشی خەمۆکیی تووند دەبن، مێشكیان خێراتر لە تەمەنیان پیر دەبێت.
 
توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی پزیشکیی باشوور لە چین کراوە.
 
زانایان وێنەی تیشکی و پشکنینی مێشکی 670 بەشداربوویان شیکار کردووە کە خەڵکی ژاپۆنن و 239 لەوانە خەمۆکیی تووندیان هەبووە و 431یان دەرووندروست بوون.
 
لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو، زانایان توێکارییان بۆ وێنەی مێشکی بەشداربووان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، ئەوانەی گیرۆدەی خەمۆکی بوون، مێشکیان لە چاو تەمەنیان، پیرترە. 
 
بە گوێرەی توێژینەوەکە، ئەو ناوچانەی بەرپرسن لە درککردن، تێگەیشتن و بیرهاتنەوە، خەمۆکی زۆرترین کاریان تێدەکات و وایان لێدەکات تەنکتر ببن و توانا لەدەستبدەن. 
 
توێژینەوەکە ئەم گۆڕانکارییانەی مێشک بە گۆڕان لە دەمارە گوێزەرەوەکانیشەوە دەبەستێتەوە، بە دیاریکراوی ئەو گۆڕانانەی لە دەردانی دۆپامین، سیرۆتۆنین و گلووتامەیتدا روودەدەن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارداشیان - د. دانیاڵ

پزیشکێک زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستیی کیم کارداشیان ئاشکرا دەکات

پزیشکە تایبەتییە دەروونییەکەی کیم کارداشیانی 45 ساڵ لەبارەی دۆخی ئەو خانمە بەنێوبانگە دەڵێت: بەشی پێشەوەی مێشکی بۆشایی تێکەوتووە کە ناڕێکی دەخاتە یادگە، پلاندانان، بڕیاردان و جووڵەی خۆویستانەی کارداشیان.