رووداو - تەندروستی
بە فەرمی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، رێگە نادەن تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیایەکی تایبەت و روونی دەکەنەوە، بەو گرێبەستە تاقیگەکانی هەڵەبجە نزیکەی 10 ئەوەندەی ئێستا داهاتیان پێویست دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26-1-2025 د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی کەمی بۆ پارێزگای هەڵەبجە داناوە و ئەمەش وایان لێدەکات کە پەنا ببەن بۆ رێکخراو و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە هاوکارییان بکەن.
بەگوتەی د. ئازاد مستەفا، رەزامەندیی خەرجکردنی هیچ بڕەپارەیەک نەهاتووە بۆ تەندروستیی هەڵەبجە و ناچار پەنایان بۆ رێکخراو و کەرتی تایبەت بردووە بۆ هاوکاریکردنیان لە دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان، هەر بۆیە ئەمڕۆ کۆمپانیای 'ئاوامێدیکا' کۆمەڵێک پێداویستیی پشکنینی بۆ تەندروستیی هەڵەبجە دابینکرد.
بڕیارێکی نوێی وەزارەتی تەندروستی هەڵڵایەکی زۆری لەنێو پسپۆڕان و بەرپرسانی کەرتی تەندروستی دروستکرد کە خزمەتگوزاریی تاقیگە حکومییەکان دەدرێن بە کەرتی تایبەت، بەڵام پاش زیاتر لە دوو مانگ لە ناڕەزایەتییەکان نوێترین قسەی وەزیری تەندروستی ئەمە بووە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ