توێژینەوەیەک: زۆر خەوتن لە کەمخەوتن مەترسیدارترە

26-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی پزیشکیی نوێ دەریدەخات، زۆر خەوتن لە کەم خەوتن مەترسیدارترە و ئەگەری مردنی پێشوەختە زیاد دەکات.
 
توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی سمیلویسی هەنگارییەوە کراوە، بە پشتبەستن بە داتا و ئەنجامی 79 لێکۆڵینەوەی دیکەی پزیشکی، کە 2.1 ملیۆن کەس بۆ ماوەیەکی درێژ تێیاندا بەشدار بوون.
 
ئەم جۆرە توێژینەوانە تۆکمەتر و باوەڕپێکراوترن، لە زانستی پزیشکیدا زیاتر پشتیان پێدەبەسترێت، چونکە شرۆڤەی وردی ئەنجامی چەندین توێژینەوەی زانستی دیکە دەکەن.
 
ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە ئاشکرای دەکات، ئەگەر مرۆڤ هەموو شەوێک کەمتر لە 7 کاژێر بخەوێت، مەترسیی مردنی 14% زیاترە بەراورد بەوانەی 7 تاوەکو 8 کاژێر دەخەون. 
 
بەڵام ئەوانەی زیاتر لە 9 کاژێر دەخەون، مەترسیی مردنیان 34% زیاترە.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان زۆر خەوتن و تێکچوونی تەندروستی هەیە.
 
بە گوێرەی توێژینەوەکە، ئەگەرچی زۆر خەوتن هۆکاری راستەوخۆی نەخۆشی نییە، بەڵام دەکرێت رێگەخۆشکەر بێت بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان، تێکچوونی خەو، خەمۆکی، کێشەی هەرسکردنی خۆراک و شەکەتی.
 
توێژینەوەکە جەخت دەکاتەوە کە تێکڕای ماوەی نموونەیی بۆ خەوتنی کەسێکی ئاسایی، 7 تا 8 کاژێرە لە هەر شەوێکدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەمۆڵەیەک کە سپێرمی تێدایە.

بۆچی یەک بەخشەری سپێرم دەبێتە باوکی سەدان منداڵ؟

بەخشینی سپێرم رێگە بەو خانمانە دەدات ببنە دایک کە لە رێگەی دیکەوە بۆیان ناکرێت، بەڵام ئەم دیاردەیە بووەتە پیشەسازییەکی گەورە و وایکردووە هەندێک پیاو لە رێگەی بەخشینی سپێرمەوە ببنە باوکی سەدان منداڵ.