رووداو - تەندروستی
لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە خەڵکی دەچن قارچک دەچننەوە، چونکە بەهۆی هەورە برووسکە و شێدارییەوە قارچکەکان لەم وەرزەدا پێدەگەن، بەڵام ئەو کێشەیەی کە دەشێت دووچاری خەڵک ببێتەوە ناسینەی قارچکە ژەهراوییەکانە کە رەنگە مەترسیی بۆ سەر تەندروستی دروستبکەن.
پسپۆڕێکی بەرهەمهێنان و دەستنیشانکردنی قارچک رایدەگەیێنێت، دیاریکردنی قارچکی ژەهراوی پێویستی بە تاقیگە هەیە، بەڵام دەشێت بەپێی ئەزموون و شارەزایی قارچکی ژەهراوی بناسرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28-10-2024 هاوڕێز عەلی، مامۆستای زانکۆ و ماستەر لە بەرهەمهێنان و دەستنیشانکردنی قارچک بە رووداوی راگەیاند، ''خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان قارچکی ژەهراوی کەمە''.
بە گوتەی هاوڕێز عەلی، شوێنی قارچکەکە دەشێت رۆڵی هەبێت لە ژەهراویبوونی، بەجۆرێک ئەگەر لە نزیک چەم و رووبارەکان بێت و شوێنەکەی پیس بێت ئەوا قارچکەکە ئەو پیساییە هەڵدەمژێت و کەسەکە تووشی ژەهراویبوون دەکات.
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، باشترین وەرزی قارچک پاییز و بەهارە، پێویستیشی بە خاکی شێدار هەیە و نزیکەی مانگێکی پێویستە بۆ دەرچوونی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ