رووداو - تەندروستی
ساردیی هەمیشەیی قاچەکان دەکرێت نیشانەیەکی بێزارکەر بێت، بەڵام ئەگەر هۆکارەکەی بزاندرێت رەنگە چارەسەرەکەی ئاسانبێت، بەپێی مایۆکلینیک، گوشاری دەروونی و شێوازی ژیانی ناتەندروست دەشێت هۆکاری سەرەکی بن.
مایۆکلینیک ئاشکرای دەکات، لاوازیی سووڕی خوێن هۆکارێکە بۆ هەستکردن بە ساردیی قاچەکان، ئەمەش دەشێت لە زۆردانیشتن و هەوای پیسبوو و کێشانی جگەرە و نێرگەلەوە دروستببێت.
بە گوێرەی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا، باشترین چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی ئەو کێشەیە؛ ئەوەیە کە کەسی تووشبوو راهێنانی مامناوەند بکات بۆ چالاککردنی سووڕی خوێنی وەکو 'بەپێ رۆیشتن، راکردن، پایسکیلسواری و مەلەوانی'.
بەپێی مایۆکلینیک، ئەم هۆکارانەی خوارەوە دەشێت بەشێک بن لە هۆکارەکانی ساردبوونی قاچەکان؛
- لاوازیی سووڕی خوێن
- گوشاری دەروونی
- نەخۆشیی شەکرە
- کەمخوێنی
- نەخۆشیی غودەی کەمچالاک
- گیرانی خوێنبەرەکان
- کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- زۆرخواردنەوەی چا و قاوە
- بۆماوەیی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ