تەندروستیی هیندستان: 30٪ـی خەڵک نەخۆشیی چەوریی سەر جگەری ناکحولییان هەیە

30-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

یەکێتیی تەندروستیی هیندستان رایدەگەیێنێت، نزیکەی 30٪ـی خەڵک تووشبووی نەخۆشیی چەوریی سەر جگەری ناکحولین، واتە جگەریان بە هۆکاری دیکەی ناڕێکیی شێوازی ژیان، چەوریی لەسەر کۆبووەتەوە.
 
سکرتێری یەکێتیی تەندروستیی هیندستان ئاشکرای دەکات، لە وڵاتەکە لەکۆی 10 کەس نزیکەی سێ کەسیان تووشی نەخۆشیی چەوریی سەر جگەری ناکحولی بوون، هۆکارە سەرەکییەکانیش ئەمانەن؛
 
- قەڵەوی
- شەکرە
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- بەرزیی چەورییەکانی خوێن
 
ئاپوورڤا چاندرا، سکرتێری گشتیی یەکێتیی تەندروستیی هیندستان دەڵێت: لەڕێگەی پشکنینە تاقیگەییە پزیشکییەکانەوە دەردەکەوێت کە کەسەکە چەند چەوری لەسەر جگەرییەتی و پێویستە بە شێوازی ژیانی رێک کۆنتڕۆڵی بکات، چونکە ئەم لێکەوتانەی دەبێت؛
 
- لاوازبوونی فەرمانەکانی جگەر
- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر
- وڕێنەکردن
- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ
- تووشبوون بە زەردوویی
- سستبوونی گورچیلەکان
- پەککەوتنی جگەر
 
بۆ پێشگیری لە نەخۆشییەکانی جگەر چەند رێگەیەک پێشنیازدەکەن وەکو؛
 
1- کێشڕێکی بە وەرزش و جووڵەی رۆژانە
2- خواردنی خۆراکی تەندروست
3- دوورکەوتنەوە و کەمکردنەوەی کحول
4- نەکێشانی جگەرە و نێرگەلە
5- کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە مادە پاککەرەوە کیمیاییەکان
6- ئەنجامدانی سێکسی تەندروست
7- کوتان بە ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری B
8- نەخواردنی دەرمان بەبێ راوێژی پزیشک؛ چونکە هەندێکیان ژەهر بۆ جگەر دروستدەکەن
9- بایەخدان بە پشکنینی پێشوەختە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.