رووداو - تەندروستی
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری لاسەرئێشە لە منداڵاندا پەسنددەکات و دەریدەخات، بۆ سەروو تەمەنی هەشت ساڵان بەکاردێت.
بەپێی دەزگاکە، دەرمانەکە بۆ چارەسەری لاسەرئێشەکی تووندی منداڵان بەکاردێت، لەڕێگەی ئامارێکەوە دەبێت کە لە کەسی تووشبوو دەخرێت و کۆنتڕۆڵی نێردە دەمارییەکان دەکات، بەمەش ئازارەکەی کەمدەکاتەوە.
ئەم پەسندکردنەش دوای ئەوەی دێت کە دەزگاکە لیکۆڵینەوەی لەسەر منداڵانی تووشبوو کردووە و دوای دوو کاژێر لە بەکارهێنانی ئامێرەکە، ئازاریان زۆر کەمبووەتەوە.
ئالۆن ئیرۆنی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئامێرەکە دەڵێت: ئەمە قۆناخێکی نوێی چارەسەری لاسەرئێشەیە کە کاریگەریی لاوەکیی کەمبێت و بە خێرایی ئازارەکەی نەهێڵێت.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ